English | عربي



له‌ شاره‌زوور مووچه‌ى ئه‌و مامۆستایانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

2019/11/07 | 12:12

هەواڵی کوردستان -

 

لێپرسراوى به‌شی خۆیه‌تى و میلاكات له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئه‌یلوولی مامۆستایانى وانه‌بێژى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

نه‌بیل حه‌مه‌ساڵح، لێپرسراوى به‌شی خۆیه‌تى و میلاكات له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور، به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور، وه‌كوو یه‌كه‌م په‌روه‌رده‌ لیستى مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژى كردووه‌ به‌چه‌ك و ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 10/11/2019 مووچه‌ى مانگى ئه‌یلوولی ڕابردووى ئه‌و مامۆستایانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌ ژماره‌یان 160 مامۆستایه‌".

گوتیشی: "ساڵانى ڕابردوو مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ چه‌ند مانگێك دوا ده‌كه‌وت و ده‌كه‌ته‌ ساڵى نوێوه‌، به‌ڵام له‌مساڵدا وه‌زاره‌تى دارایی كارئاسانى كردووه‌ و زووتر دابه‌ش ده‌كرێت".

نه‌بیل حه‌مه‌ساڵح ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "داوا له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌كه‌ین كه‌ مامۆستاى وانه‌بێژیان هه‌یه‌ و تا ئێستا لیستى مانگى تشرینى یه‌كه‌میان نه‌هێناوه‌، هه‌مان ڕۆژ بیگه‌یه‌ننه‌ ده‌ستمان بۆئه‌وه‌ى له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌شیان بۆ خه‌رج بكه‌ین".

 

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان نیگەرانیی خۆی لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق ڕاگەیاند

⋙ ڕەخنەی وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق لە دانوستانەکانی نێوان بەغداو واشێنگتۆن

⋙ کۆبوونەوەی نێوان بارزانی وتاڵەبانی لە پیرەمام

⋙ ترامپی نێرینا خوە گوهۆری

⋙ خانەنشینی پەرلەمانتار، یاسایەکی روون و هەڵوێستێکی ناڕوون

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. ژن و پیاوێکی سپیپێست بەزەبری چەک خۆپیشانەرە رەشپێستەکان دووردەخەنەوە

⋙ بەڤیدیۆ.. پەیامنێرێکی CNN لە پەخشی راستەوخۆدا دزی لێدەکرێت


زۆرترین بینراو