English | عربي



له‌ سلێمانى 51 تۆن خۆراك و مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناو براون

2019/11/05 | 10:24

هەواڵی کوردستان -

 

له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانى لێژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی،‌ مانگی ڕابردوو له‌ بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌ست‌ به‌سه‌ر بڕێكى زۆر خۆراك و مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیراوه‌ و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناو براون.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/11/2019، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "به‌پێی ئاماری لێژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌ لێژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، له‌ مانگی 10ی 2019‌دا زیاتر له‌ 51 تۆن كاڵا و شتومه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌لایه‌ن لێژنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و دواتر به‌ فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان له‌ناو براون".

به‌پێى ڕاپۆرتی لێژنه‌ی له‌ناوبردن، بڕی ئه‌و خۆراك و ماددانه‌ى له‌لایه‌ن لێژنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، بریتی بوون له‌: خۆراكی منداڵ، خواردنه‌وه‌ی كهوولی، گۆشتی ئاژه‌ڵ، برنج، هه‌نگوین، جگه‌ری توركی، شه‌ربه‌ت، شیری نیدۆ و كیكۆز، قاوه‌، ئاوی كانزایی، میوه‌ی جۆراوجۆر، دۆشاوی ته‌ماته‌، ترشیات و خواردنه‌ له‌ قوتوونراوه‌كان، تووتنی نێرگه‌له و قاعیده‌كه‌ی، پاقله‌ی وشك، ‌ له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر مادده‌ى جوانكاریی ئافره‌تان، مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ و دایبی و قاپی سه‌فه‌ری، به‌هۆی نه‌شیاوییان بۆ به‌كارهێنان و به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان، له‌ناو براون.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سه‌رباری ئه‌و بڕه‌ی‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه‌ له‌ناو براون، به‌شێك له‌و كاڵا و شتومه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن لێژنه‌كانی دیكه‌ى قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، ڕاسته‌وخۆ له‌ناو براون.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ فەرمانی ده‌ستگیركردنی سۆران عومه‌ر دەرچوو

⋙ سەرۆك شارەوانییەك دەستی لەكاركێشایەوە

⋙ لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان روونکردنەوە دەدرێت

⋙ رەخنەی دووبارەی کازمی لە پەلامارەکانی تورکیا

⋙ ئه‌ردۆغان: پێویسته‌ وڵاتان رێز له‌ بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی ئه‌یا سۆفیا بۆ مزگه‌وت بگرن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لە عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی بارهەڵگرانی ئەمەریكا

⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی


زۆرترین بینراو