English | عربي



تورکیا: خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیرکرا

2019/11/05 | 09:12

هەواڵی کوردستان - خەندان-بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیربکەن. هێزەکانی تورکیا توانیویانە خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیر بکەن

 

میدیاکانی تورکیا لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە بڵاویانکردەوە، دوێنێ دوشەممە هێزەکانی تورکیا توانیویانە خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لەئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیربکەن. خوشکەکەی بەغدادی ناوی رەسمیە عەواد-ە و تەمەنی 65 ساڵە

 

ئاماژە بەوەشکراوە، خوشکەکەی بەغدادی ناوی رەسمیە عەواد-ە، کە تەمەنی 65 ساڵە و لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە "لە نزیک شارۆچکەی عەزاز لە باکوری سوریا دەستگیرکراوە".ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش بەرەبەیانی رۆژی 27ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوریا کوژرا

 

ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش بەرەبەیانی رۆژی 27ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوریا کوژرا، دواتریش هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هەسەدە کوشتنی خەلیفەکەی داعشیان پشتڕاستکردەوە.بەغدادی جگە لەو خوشکە پێنج براو هەروەها چەند خوشکێکی دیکەی هەن

 

بەپێی راپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، بەغدادی جگە لەو خوشکە پێنج براو هەروەها چەند خوشکێکی دیکەی هەن، بەڵام دیارنییە چەند لە خوشک و براکانی بەغدادی ئێستا لە ژیاندا ماون.ئەبوبەکر بەغدادی ناوی تەواوی ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم عەلی بەدری سامەڕائییە

 

ئەبوبەکر بەغدادی ناوی تەواوی ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم عەلی بەدری سامەڕائییە، سەرۆکی رێکخراوی داعشە لە سوریا و عیراق، ساڵی 1971 لە نزیک قەزای سامەڕای سەر پارێزگای سەلاحەدین لە دایک بوە.لە 2014دا و دوای کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ و زۆربەی ناوچە سوننەنشینەکانی دیکەی عێراق و روبەرێکی فراوان لە سوریا، بەغدادی خەلافەتی داعشی راگەیاند

 

لە 2014دا و دوای کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ و زۆربەی ناوچە سوننەنشینەکانی دیکەی عێراق و روبەرێکی فراوان لە سوریا، بەغدادی خەلافەتی داعشی راگەیاند، ئەمریکا بڕی 25 ملیۆن دۆلاری بۆ هەرکەسێک تەرخانکردبوە کە شوێنی راستەقینەی بەغدادی ئاشکرا بکات یان بیکوژێت.ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوێک بو کە بوەتەھۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس و سەدان هەزار کەسی دیکەش بەهۆی هێرشی ئەو رێکخراوەوە لە عێراق و سوریا ئاوارە و بێماڵ بون، هاوکات دەیانی شاری مێژویی و ئاینی لە عێراق و سوریا خاپوربون.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەرپاکرانی گردبوونەوەی دژی ئەمریکی لە قامیشلیی سووریا

⋙ عەسائیبی ئەھلی حەق: پارێزرانی دەستەڵاتی عێراق تەنیا بە کشانەوەی ھێزەکانی بیانی مسۆگەر دەبێ

⋙ ١١ ناوچەی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

⋙ یٔەنجومەنی وەزیران چەند پەیڕەوێکی یاسای چاکسازی پەسەند کرد

⋙ ژیان تاھر: پاکسازی لە لیستی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دەستی پێ کردووە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لە عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی بارهەڵگرانی ئەمەریكا

⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی


زۆرترین بینراو