English | عربي



وه‌زیرێكى حكوومه‌ت: بەرنامەمان هه‌یه‌ قەرزی بچووک دەست پێ بکەینەوە

2019/11/03 | 14:36

هەواڵی کوردستان -

 

وەزیری كار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەڕبمی کوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات، زیاتر لە 37 ملیار دینار قەرزى بچووک وەرگیراوەتەوە.

گوتیشی: "بەرنامەمان هه‌یە پرۆژەى قەرزى بچووک دەست پێ بکەینەوە".

کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "قەرزى بچووک وەک هەر پرۆژەیەکى دیکەى حکوومەتى هەرێمى كوردستان بەهۆى قەیرانى داراییەوە وەستاوە و لەگەڵ ئەوەى لە بەرێوبەرایەتى و نووسینگەکانى ئێمە بە نزیکى بڕی 37 ملیار دینار قەرز وەرگیراوەتەوە، ڕۆژانەش چەند ملیۆن دینارێک وەردەگیرێتەوە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "سەرجەمى ئەو قەرزە وەرگیراوانە بۆ مووچە و کەموکوڕییەکانى حکوومەت بەکار هاتووه‌تەوە و بۆ ئەوەى بتوانین لە ڕێگەى قەرزى بچووکەوە کار بۆ گەنجان دابین بکەین و ببن بە خاوەن پرۆژەى خۆیان، لە کارنامەى وەزارەتەکەمان بەرنامەمان بۆ داناوە و داواشمان کردووە ئەم پرۆژەیە دەست پێ بکەینەوە".

کوێستان محەمەد ئه‌وه‌ش خسته‌ ڕوو، ئێستا خەریکن پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانى قەرزى بچووک بکەین، بۆ ئەوەى دووبارە دەست بە پێدانەوەى قەرزى بچووک بکەنەوە.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ میدیا گەشت - 10-08-2020

⋙ هونەرمەند سابیر کوردستانی کۆچی دوایی کرد

⋙ ئەردۆغان توانای هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی سیڤەری هەیە؟

⋙ سابیر كوردستانی كۆچی دواییكرد

⋙ زەریف : تاران بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکان دانوستان دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت

⋙ بەڤیدیۆ... ساتی بەئامانجکردنی چوار چەکدار لەلایەن ئیسرائیل


زۆرترین بینراو