English | عربي



له‌ هه‌ولێر دوو كه‌س بە تۆمەتی شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل دەستگیر کران

2019/10/28 | 15:36

هەواڵی کوردستان - پاره‌ و كه‌لوپه‌لى نێو ئۆتۆمبێله‌كانیان دزیوه‌

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، دوا بە دوای ئاگادارکردنەوەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بە بوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە چەند پارکینگێک، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28/10/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیى خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئاگادار کراینەوە بە بوونی شکانی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک و دزینی کەلوپەلەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکە، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و دەستمان بە لێکۆڵینەوە كرد، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و وەرگرتنی زانیاری، توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "تۆمەتباران بەناوی (ب، س، ن) تەمەن 19 ساڵ، (ع، ع، ع) تەمەن 21 ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکەیاندا نا،جامی چەند ئۆتۆمبێلێکیان شكاندبوو، هه‌روه‌ها بڕێكى زۆرى پاره‌ و كه‌لوپه‌لى نێو ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ و ماركێته‌كاندا دزی بوو".

پۆلیسى هه‌ولێر باسى له‌وه‌ش كردووه‌، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک خرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، دادوه‌ریش بڕیاری دا بە بەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددەى 446 له‌ یاساى سزادانى عێراقى.

 

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئیمام جومعەی پاوە:مامۆستا موحەممەدی کەسێکی نەرم و نیان بوو

⋙ تەخت ڕەوانچی: وا ھەڵدەگرێ کە ئەنجومەنی ئاسایشت جارێکی تر یەک لایەنەخوازیی ئەمریکا ڕەت کاتەوە

⋙ ڕەخنەی ئەردوغان لە ڕێککەوتنی دەریایی میسرو یونان

⋙ هێرشێکی داعش لە کەرکووک پووچەڵ کرایەوە

⋙ وەزارەتی تەندرووستی: پارێزگاکان سەرپشککراون ھەموو رێککارێک بگرنە بەر

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت

⋙ بەڤیدیۆ... ساتی بەئامانجکردنی چوار چەکدار لەلایەن ئیسرائیل


زۆرترین بینراو