English | عربي



پارێزگاى هەولێر ئامادەکارى بۆ پێشوازیکردن لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات

2019/10/13 | 00:24

هەواڵی کوردستان -

جێگرى پارێزگارى هەولێر رایگەیاند بەمەبەستى پێشوازیکردن و لە ئەگەرى هاتنى شەپۆلى ئاوارەکانى رۆژئاوا بۆ هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک لە دیوانى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا بەئامادەبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ تاوتوێکردنى بارودۆخەکە.

 

تاهیر عەبدوڵڵا جێگرى پارێزگارى هەولێر بە(باسنیوز)ى راگەیاند:"بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر لە دیوانى پارێزگا کۆبوونەوەیەکى فراوان ئەنجامدرا بەمەبەستى خۆئامادەکردن بۆ هەر بارودۆخێکى نەخوازراو کە چاوەڕواندەکرێت بەهۆى هێرشى سوپاى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان بێتە ئاراوە، لە کۆبوونەوەکەدا لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پۆلیس و ئاسایش و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و دەزگاى خێرخوازى بارزانى و مانگى سوورى نێودەوڵەتى و ئەو رێکخراوانەى پەیوەندیدارن بە پێشوازیکردن لەپەنابەران".

 

راشیگەیاند: "بەهۆى جێگیرى بارى ئاسایش، هەرێمى کوردستان بووەتە پەناگەیەکى ئارام بۆ ئەو ئاوارە و پەناهەندانەى کە رووى تێدەکەن هەر بۆیەش لەکاتى هێرشى رێکخراوى تیرۆریستى داعش بۆسەر پارێزگاکانى عێراق ژمارەیەکى زۆر هاووڵاتی روویان لە هەرێم کرد، هەرچەندە بارگرانییەکى زۆریش کەوتە سەرشانى حکوومەتى هەرێم چونکە ئەو خەڵکە پێویستییان بە خۆراک و پۆشاک و داودەرمان و ئاو کارەبا دەبێت، بەڵام هیچ کات سنوورەکانى کوردستان بەرووى ئاوارەکان دانەخراون".

 

جێگرى پارێزگارى هەولێر ئاماژەى بە ئەوەش کرد" ئێستا زیاتر لە 100 هەزار پەناهەندەى رۆژئاواى کوردستان لە هەولێرن و لەکەمپەکان و گەڕەکەکان ژیان دەگوزەرێنن، لەگەڵ ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنى دۆخى رۆژئاوا ئێمە ئامادەین بۆ پێشوازیگردن لەوکەسانەى روولە هەولێر دەکەن، هیوادارین کەس ئاوارە نەبێت بەڵام ئەگەر دۆخەکە خراپ بێت خەڵک ناچارە ماڵ و حاڵى خۆى جێبهێڵێت لەپێناو پاراستنى ژیانى خۆى".

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ عیراق: ٢٣٢ حالەتێن نوو یێن کۆرۆنا یێ هاتنە تۆمار کرن

⋙ ل سلێمانیێ تووشبوویەکێ کۆرۆنا یێ گیانێ خوە ژ دەستدا

⋙ گەریلاکان خۆیان خزاندە ناو هێزێکی داگیرکەران: ٤ سەربازی تورک کوژران

⋙ لە سلێمانی توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

⋙ داگیرکەران لە گرێ سپی زەویە کشتوکاڵیەکانیان سووتاند

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو