English | عربي



فرەنسا ناردنی هەمو جۆرە چەكێكی بۆ توركیا هەڵپەسارد

2019/10/12 | 23:00

هەواڵی کوردستان - خەندان-

وەزارەتی دەرەوە و بەرگری فرەنسا رایانگەیاند، ناردنی هەمو كەلوپەلێكی سەربازی بۆ توركیا رادەگرن بەهۆی لەشكركێشییەكانی بۆ سەر رۆژئاڤای كوردستان.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی ئەو دو وەزارەتەدا هاتوە" فرەنسا بڕیاریداوە بە هەڵپەساردنی هەناردەکردنی هەر کەرەستەیەکی سەربازی بۆ تورکیا، کە دەکرێت لە شەری سوریادا بەکاری بهێنێت"."ئەم هەنگاوە کاریگەری یەکسەری دەبێت، کۆبونەوەی ئەنوجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کە بڕیارە رێکەوتی 14ی ئەم  مانگە لە لوکسمبۆرگ رێکبخرێت، دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی  هەولێکی جدی لەو چوارچێوەیەدا بخاتە گەڕ" لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا وا نوسراوە.

ئەو بڕیارەی حکومەتی فرەنسا دوای ئەوە دێت، ئەمرۆ رەوەندی کوردی لە فرەنسا، خۆپیشاندانێكی بەرفروانی ئەنجامدا بۆ نارەزاییدەربرین دژی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤا، داواکاری خۆپێشاندەران ئەنجامدانی هەنگاوی جدی بو لە فرەنسا و کۆمەلگەی نێودەولەتی تا فشار بخەنە سەر تورکیا لەشکرکێشیەکانی رابگرێت.

جگە لە فرەنسا، هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فنلەندا، نەرویژ هەڵپەساردنی هەناردەی چەک و کەلوپەلی سەربازیان بۆ تورکیا راگەیاندوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دیسانەوە ئەگەری داخستنی سنوور لەسەر مێزە

⋙ لە ساڵێکدا حکومەت بەشێکی زۆری کارنامەکەی جێبەجێکردووە

⋙ لە ساڵێكدا حكومەت 166 ملیار دیناری بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگەكان خەرجكردووە

⋙ کۆرۆنا رێگربووە لەبەردەم پێشخستنی کەرتی گەشتیاریی هەرێمی کوردستان

⋙ ساڵیادی کابینەی نۆیەم.. چاکسازی و حکومڕانییەکی باش

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی

⋙ بەڤیدیۆ.. کوشتنی کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بەدەستی پۆلیس لە ئەمەریکا هەرادەنێتەوە


زۆرترین بینراو