English | عربي



دۆناڵد ترەمپ: داگیركردنی عێراق هەڵەیەكی گەورە بوو

2019/09/11 | 21:54

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ چوارشەممە كە هاوكات ساڵیادی كارەساتی 11ی سێپتێمبەر بوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند داگیركردنی عێراق لەلایەن ئیدارەی جۆرج دەبڵیو بوشی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكاوە هەڵەیەكی گەورە بوو.

ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دواهەمین پێشڤەچوونی گرژییەكانی نێوان وڵاتەكەی و دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە هۆشداری دا بەوەی "ئەگەر ئێران بە نیازی پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، ئەوا زۆر مەترسیدار دەبێت، بەڵام پێدەچێت ئێران بیەوێ بگاتە ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێمەدا".

ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێكیشدا رەتی كردەوە بە نیازی چاوپێكەوتن بێت لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران، ئەگەرچی ناوبراو بەشداری لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەكات.

لە هەمان كاتیشدا لەبارەی هێرش كردنە سەر عێراق لە دوای كارەساتەكەی 11ی سێپتێمبەر، ترەمپ گوتی داگیركردنی عێراق هەڵەیەكی گەورە بوو.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ عێراق دەتوانێت سەروەری خۆی بپارێزێت؟

⋙ ئەمریکا هاوپەیمانانی حزبوڵڵا سزا دەدات

⋙ پەیامنێرێکی تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان لە رانیە گیانی لەدەستدا

⋙ ئیداره‌ی خۆسه‌ر یاسای دەست بەسەرداگرتنی موڵك و ماڵی كۆچكردووانی راگرت

⋙ سەرۆک کۆماری سووریا: بایکۆتەکانی ئەمریکا داکۆکی لە تیرۆریستانە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ توركیا به‌ بێباكى ڤیدیۆى هێرشه‌كه‌ى دوێنێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت


زۆرترین بینراو