English | عربي



ترەمپ: لەشكركێشی ئەمریكا بۆ سەر عێراق هەڵەیەكی مەزن بو

2019/09/11 | 21:24

هەواڵی کوردستان - خەندان-سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لەشكركێشی وڵاتەكەی بۆ سەر خاكی عێراق هەڵەیەكی مەزن بو كە ئەنجامدرا، وتیشی هەوڵی ئەوە نادەن سیستەمی دەسەڵاتی ئێران بگۆڕن.

لەشكركێشیەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ سەر خاكی عێراق كە لە ساڵی 2003دا ئەنجامدرا هەڵەیەكی مەزن بو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا رایگەیاند "لەشكركێشیەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ سەر خاكی عێراق كە لە ساڵی 2003دا ئەنجامدرا هەڵەیەكی مەزن بو، ناشمانەوێت دەسەڵاتی ئێستای ئێران كۆتایی پێبهێنین".

 پێنج پاڵێوراو هەیە بۆ جێگرتنەوەی پێگەكەی بۆڵتن

سەبارەت بە دورخستنەوەی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا ترەمپ وتی "هاوڕا نەبوم لە نزیكبونەوەی بۆڵتن لە نمونەكانی هاوشێوەی لیبیا"، سەبارەت بەو بابەتەش ئاماژەی بەوەكرد لە ئێستادا پێنج پاڵێوراو هەیە بۆ جێگرتنەوەی پێگەكەی بۆڵتن.دوێنێ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە تویتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە "بە جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەكەی راگەیاندوە كە كۆشكی سپی چیتر پێویستی بە كارەكانی ئەو نەماوە".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وەزارەتا ساخلەمیا عیراقێ ئامارێن نوو یێن کۆرۆنایێ بەلاڤکرن

⋙ سەلاحەدین: سێ چەکدارێن داعشێ هاتنە کوشتن

⋙ چاودێرێکی سیاسی: رووداوەکانی ناوچەکە تەواوکری یەکترن

⋙ بۆ کورد پێداگرە لەسەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن؟

⋙ گرنگی دەزگایێوە میدیایی پەی زوانو هۆرامی

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت

⋙ بەڤیدیۆ... ساتی بەئامانجکردنی چوار چەکدار لەلایەن ئیسرائیل


زۆرترین بینراو