English | عربي



کار بۆ زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دەکرێت

2019/09/11 | 01:12

هەواڵی کوردستان -

پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ی عێراق زیاد بکەن.

 

شێروان میرزا،ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێش قەیرانی دارایی و بڕینی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی عێراق،ساڵانە ١٧% وەک بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان دیاری دەکرا، بەڵام بەبڕیارێکی حکوومەتی پێشووی عێراق ئەو ڕێژەیە بۆ (٦٧.١٢ %) کەمکرایەوە".

 

گوتیشی: "ھەرچەندە ویستی ئێمە ئەوەیە کە بەشە بودجەی ھەرێم وەک پێشووتری لێبکرێتەوە،بەڵام ئەگەر ڕێگری لەوەش بکەن ئەوا بەڵگەیەکی دیکەی بەھێزمان بەدەستەوەیە کە ئەویش پشت بەستنە بەو ئامارەی لە ناوەندی ئاماری عێراق دەستمان کەوتووە".

 

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند: " ڕێژەی کورد لەو ئامارەی ناوەندی ئاماری عێراق بە (٩٢ .١٣ %)یە، بۆیە تێکڕای پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەوڵەکانمان بۆ جێگیرکردنی ئەو ڕێژەیە لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ی عێراق دەخەینەگەڕ".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئه‌مه‌ریكا سوپاسی هەنگاوەکانی وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێمی كوردستانی کرد

⋙ کاندیدێ دیمۆکراتان: هەکە د هەلبژارتنان دا ب سەرکەڤم دێ ده‌ستهەلاتا ئه‌ردوگانی ب دووماهی ئینم

⋙ سەربازانی تورک تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد

⋙ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق به‌ ئه‌سته‌م ده‌زانرێت

⋙ رۆژێك دوای رێکەوتنەکەی ئیسرائیل و ئیمارات کاردانەوەكان ده‌ستیان پێكرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ توركیا به‌ بێباكى ڤیدیۆى هێرشه‌كه‌ى دوێنێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت


زۆرترین بینراو