English | عربي



پارتی دەسەڵاتداری روسیا شکستیهێنا

2019/09/09 | 18:36

هەواڵی کوردستان - خەندان-بەپێی دواین دەرئەنجامەکان، پارتی روسیای یەکگرتو کە پارتی دەسەڵاتداری روسیایە لەهەڵبژاردنەکانی دوێنێ یەکشممەدا رێژەیەکی بەرچاو لەدەنگەکانی کەمیکردوە و روبەروی شکست بوەتەوە.بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی بی بی سی نیوز، دواین دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی مۆسکۆ نیشانیانداوە پارتی روسیای یەکگرتو زۆرینەی دەنگەکانی لەدەستداوە.لەکۆی گشتی 26 کورسی بەدەستهێناوەپێشتریش پارتی دەسەڵاتداری روسیا لەکۆی گشتی ئەندامانی پەرلەمان کە 45 کورسییە سێ یەکی دەنگەکانی لەدەستداوە، بەڵام هێشتا لەکۆی گشتی 26 کورسی بەدەستهێناوە.پارتی کۆمۆنیست و سەربەخۆکان رێژەی دەنگەکانیان زیادیکردوەلەبەرامبەردا هەرچەندە زۆربەی کاندیدەکانی ئۆپۆزسیۆن لەهەڵبژاردنەکە بێبەشکران، بەڵام پارتە کۆمۆنیستەکان و سەربەخۆکان رێژەی دەنگەکانیان زیادیکردوە.دەرکردنی ژمارەیەک کاندیدی دیاری پارتی ئۆپۆزسیۆن ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی گەورەی بەدوادا هات. بەگوێرەی کەناڵە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، بەهۆی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانەوە هەزاران کەس دەستگیرکراون و پۆلیسیش بەئەنجامدانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران تۆمەتبارکراون.لەبارەی هۆکارەکانی شکستی پارتی دەسەڵاتدارەوە، چاودێرانی سیاسی روسیا پێیانوایە رۆشتنی بەشێکی زۆر لەکەسە دیارەکانی ئەو پارتە بۆ لیستی سەربەخۆکان کاریگەری نەرێنی هەبوە. بەگوێرەی دواین ئەنجامەکان،لەکۆی 45 کورسی بۆ پەرلەمانی مۆسکۆ، پارتی روسیای یەکگرتو کە پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەیە 26 کورسی، پارتی کۆمۆنیست 13 کورسی، پارتی یابلۆکۆی لیبراڵ و چەپەکان ( پارتی دادی روسیا) یەکی سێ کورسییان بەدەستهێناوە. 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پشتی داخۆیانیا ئەردۆگانی بهایێ لیرێ تورکی هاتە خوارێ

⋙ كۆرۆنا ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانى له‌ عێراق له‌كار خست

⋙ گۆڕان هۆکاری سووتاندنی بارەگاکەیان لە پشدەر ئاشکرا دەکات

⋙ هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایەی ئاشکرا کرد کە لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا شەهید بوو

⋙ مۆڵەتی 22 پڕۆژە لە ھەرێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ توركیا به‌ بێباكى ڤیدیۆى هێرشه‌كه‌ى دوێنێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت


زۆرترین بینراو