English | عربي



سەرۆك بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی لق و ناوچەکانی پارتی كۆدەبێتەوە

2019/09/09 | 17:42

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی لق و ناوچەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆک و مووسڵ و هەرسێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەولێر، سەرکردایەتیی کەرکووک و گەرمیان، سەرکردایەتیی سلێمانی و هەڵەبجە كۆبووەوە.

سەرۆك بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە بەرپرسانی پارتی كرد، لە كۆبوونەوەیەكی فرەواندا، تیشكی خستە سەر بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە، قۆناخی دوای ڕیفراندۆم و هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان.

سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی ئەندام و کادیرانی پارتی دەربڕی کە سەرباری هەموو گرفتەكان و ئەو هەموو پیلانگێڕییەی دژی پارتی لە ئارادا بوو، بەڵام بە هیمەت و خۆڕاگریی ئەندام و لایەنگرانی پارتی، حزبەكە لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان بووە بە حزبی ژمارە یەك.

سەرۆك بارزانی هەروەها ڕۆڵی کادیرانی پارتی بەرز نرخاند کە بە خۆڕاگری و بڕوا بەخۆبوونەوە لە کاتی تەنگانەدا لە سەنگەری پاراستنی کوردستان دان و ئەگەر پارتی نەبا، ئێستا نە هەرێم دەما و نە شکۆیەک بۆ گەلەکە دەمایەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان و قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە شەڕی تیرۆریستان و شەڕی بەرگری لە كەرامەت و خاكی نیشتیمان و ڕایگەیاند "ئێمە هەموومان قەرزاری پێشمەرگەین، چونكە پێشمەرگە هەموو هاوكێشەكانی گۆڕی و كوردستانی پاراست".

سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە "پارتی لە کاتێکدا لەدایک بوو، کە گەلەکەمان لە نائومێدییەکی گەورەدا بوو، پارتی بووە ئومێد و هیوای گەل و لەو ڕۆژەوە پارتی خاوەن ئامانجێکی ستراتیژییە هیچ پاشەکشەیەکیش لەو ئامانجە ستراتیژییە ناکەین، بۆیە پارتی هەمیشە لەپێناو پاراستن و بەختەوەریی گەلەکەماندا قوربانی داوە و هەرگیزیش لە بەرپرسیارێتی ڕاناکەین".

سەرۆک بارزانی هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو دوو سەرکەوتنەی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان وەدەستی هێنا، پاداشتی گەلی کوردستان بوو بۆ هەڵوێستە نەگۆڕ و ستراتیژییەکانی پارتی و بەرگرییکردنمان لە کوردستان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە ڕەوشی ژیانی کادیرانی پارتی و ئەو سەختییانە درا کە بەرەو ڕوویان دەبێتەوە و بە تێروتەسەلی باسی ئەو هەنگاوانە کرا کە دەبنە هۆی بەرەوپێش بردنی کاروباری پارتی و باشترکردنی ژیانی کادیران.

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستە گفتوگۆ و دانوستان هەیە و هەنگاوی باش چوونەتە پێش و ئومێد دەکەن هەموو کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن، بە تایبەتی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دەرگەی گفتوگۆ و پرسیار كرایەوە و سەرۆك بارزانی وەڵامی پرسیار و تێبینی و پێشنیاری ئامادەبووانی دایەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ "بودجەی ئەمساڵی عێراق پەسەند ناکرێت"

⋙ ئه‌مه‌ریكا سوپاسی هەنگاوەکانی وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێمی كوردستانی کرد

⋙ کاندیدێ دیمۆکراتان: هەکە د هەلبژارتنان دا ب سەرکەڤم دێ ده‌ستهەلاتا ئه‌ردوگانی ب دووماهی ئینم

⋙ سەربازانی تورک تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد

⋙ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق به‌ ئه‌سته‌م ده‌زانرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ توركیا به‌ بێباكى ڤیدیۆى هێرشه‌كه‌ى دوێنێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت


زۆرترین بینراو