English | عربي



هۆنگکۆنگ؛ خۆپیشاندەران داوا لە دۆناڵد ترەمپ دەکەن هەرێمەکەیان رزگاربکات

2019/09/08 | 11:12

هەواڵی کوردستان -

خەندان- لە ناوەراستی هەرێمی هۆنگکۆنگ سەدان کەس لە خۆپیشاندەرانی ئەو هەرێمە کۆبونەتەوە، داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن هەرێمەکەیان لەژێر فەرمانڕەوای چین رزگاربکات.بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەدان کەس لە خۆپیشاندەرانی هەرێمی هۆنگکۆنگ لەبەردەم کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شارەکە کۆبونەتەوە.خۆپیشاندەران داوا لە دۆناڵد ترەمپ دەکەن هەرێمەکەیان لەژێر فەرمانڕەوایی چین رزگاربکاتخۆپیشاندەران داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکەن هەرێمەکەیان لەژێر فەرمانڕەوایی چین رزگاربکات.لەکاتێکدا خۆپیشاندەران داوای یارمەتیان لە کونسوڵخانەی ئەمریکا دەکرد پۆلیسی هەرێمەکە روبەڕویان وەستانەوە.پێویستە حکومەتی چین لە هەرێمی هۆنگکۆنگدا لە ئامادەباشیدا بێت 

مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا کە لە پاریسەوە ئەنجامیدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە حکومەتی چین لە هەرێمی هۆنگکۆنگدا لە ئامادەباشیدا بێت.هاوکات کاری لام، سەرۆکی هۆنگکۆنگ رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی بڕیارەکانی ئەم هەفتەیەی کۆتایی کشانەوەی پڕۆژەیاسای رادەستکردنەوەی زیندانیان و کۆتایی پێهێنانە بە خۆپشاندانەکانی سێ مانگی رابردو لە هەرێمەکەدا.هاوکات حکومەتی چینیش لەلایەن خۆیەوە رەتیدەکاتەوە هیچ دەستێوەردانێکی کردبێت لەکاروباری ناوخۆی هۆنگکۆنگدا، ویلایەتە یەکگرتوەکان و بریتانیاشی بەوە تۆمەتبارکرد، کە هانی خۆپیشاندەران دەدەن، هۆشداریشی لەبارەی ئەو زیانانەدا کە لەئابوری هەرێمەکە کەوتوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای دان بەخۆداگرتنی دەوڵەتی ئەمریکای کرد لە ھەمبەر ناڕازییاندا

⋙ نیشانەکانی بەزینی ئەمریکا، ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت

⋙ شەڕی نێوان دوو گوند لە بانە، ٢٠ برینداری لێ کەوتەوە

⋙ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

⋙ ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای دان بەخۆداگرتنی دەوڵەتی ئەمریکای کرد لە ھەمبەر ناڕاییاندا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ خۆپیشانده‌رێكی ره‌شپێست سووتا

⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات


زۆرترین بینراو