English | عربي



بافڵ تاڵەبانی : کۆنگرەی یەکێتیی کۆنگرەی نوێبوونەوە  و بوژاندنەوەی گیانی یەکێتیی بوون و یەکێتیی ناو یەکێتیی دەبێت

2019/09/07 | 20:54

هەواڵی کوردستان - بافڵ تاڵەبانی : کۆنگرەی یەکێتیی کۆنگرەی نوێبوونەوە و بوژاندنەوەی گیانی یەکێتیی بوون و یەکێتیی ناو یەکێتیی دەبێت بافڵ تاڵەبانی : سیاسەتی بڕیارلێدراوی یەکێتیی یەکڕیزی و ئاشتەواییە لە نێوان لایەنە سیاسیەکان بافڵ تاڵەبانی : ئەرکمانە خزمەتی زیاتری خەڵکی خۆمان بکەین و دەستی ئاوەدانی زیاتر لەدەڤەری سلێمانی بەگەڕدەخەین بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ( ستیڤ فەیگن) کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان لەدیدارێکدا گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر کۆی ھاوکێشە سیاسییەکان دۆخێ نەخوازراوی ناوچەکە و ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی کراو تەئکید لە کاری ھاوبەش و پێکەوەیی کرا لەنێوان حکومەتی ھەرێم و ئەمریکا بۆ تێپەڕاندنی ھەلومەرجەکە.

‎بافڵ تاڵەبانی لە دیدارەکەدا دووپاتی خواستی یەکێتیی کردەوە لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەش لەگەڵ ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا ‎لەبەرامبەردا وەفدی میوان پیرۆزبایی دیاریکردنی رۆژی بەستنی کۆنگرەی یەکێتیان کرد و بەگرنگییەوە لە رۆڵی یەکێتیشیان روانی لە ھەرێم و عێراق و ناوچەکە ‎ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی تەئکیدکردەوە کە کۆنگرەی یەکێتیی کۆنگرەی نوێبوونەوە و بوژاندنەوە ی گیانی یەکێتیی بوون و یەکێتیی ناو یەکێتیی دەبێت روونیشیکردەوە سیاسەتی بڕیارلێدراوی یەکێتیی سیاسەتی یەکڕیزی و ئاشتەواییە لە نێوان لایەنە سیاسیەکان بەتایبەت لە دەڤەری سلێمانی کار بۆ دروستکردنی ئەو برایەتییە دەکەین و وەک یەکێتیش بە دڵنییاییەوە ئەرکمانە خزمەتی زیاتری خەڵکی خۆمان بکەین و دەستی ئاوەدانی زیاتر لە ھەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین و سلێمانی بەگەڕدەخەین









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ زنجیره درامای کۆڵەوار - بەشی 2

⋙ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا لە سنووری ١٦٠ ھەزار کەس پەڕییەوە

⋙ چریکەی باران - 28-05-2020

⋙ داگیرکەرانی تورک و چەتەکان خانووی هاووڵاتییانی مێناخیان سوتاند

⋙ دژی كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ره‌شپێست خه‌ڵك بینای پۆلیسی مه‌نیئاپلس-یان سووتاند

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو