English | عربي



چۆمان.. رۆژانە دەیان تۆن ترێ‌ هەناردەی بازاڕەکان دەكرێت

2019/09/05 | 14:48

هەواڵی کوردستان -

جووتیاران و خاوەن رەز و باخەكانی باڵەكایەتی لە سنووری شارۆچكەی چۆمان، رۆژانە دەیان تۆن ترێ‌ رەوانەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەكەن و خواستی كڕینی هاووڵاتیانیشی لەسەرە.

 

عەبدلقادر سلێمان، هاووڵاتییەكی خەڵكی دۆڵی رۆست لە دەڤەری باڵەكایەتی، بە راگەیاند، ناوچەكەمان لەڕووی بەربومی كشتوكاڵییەوە زۆر بە پیت و بەرەكەتە، هەروەها ژمارەیەك یەكجار زۆر ڕەز و باخ لە سنوورەكەمان بوونی هەیە، جگەلە دابینكردنی پێداویستییەكانی خەڵكی ناوچەكە، ساڵانەش دەیان تۆن هاوردەی لەم بەربوومە باخچەییانە هاوردەی بازاڕەكانی كوردستان دەكرێن، بەمەش كاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر بووژانەوەی ئابووریی وڵات".

 

گوتیشی: "ئێستا وەرزی پێگەیشتنی ترێیە و رەزێکی زۆر‌ لە ناوچەكەمان هەیە، بەهۆی تایبەتمەندیی ترێیەكەش خواستی زۆری لەسەرە لە بازاڕ، بەمەش جووتیاران و خاوەن رەزو باخەكان بایەخی زۆری پێدەدەن و رۆژانە دەیان تۆن ترێ‌ رەوانەی بازاڕ دەكەن و نرخەكەشی بۆ جووتیار گونجاوە، زۆری خواستی ترێش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە جگەلە خواردنی دۆشاو و مێوژ و ئەم جۆرە شتانەی لێ‌ دروست دەكرێت".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئه‌مه‌ریكا سوپاسی هەنگاوەکانی وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێمی كوردستانی کرد

⋙ کاندیدێ دیمۆکراتان: هەکە د هەلبژارتنان دا ب سەرکەڤم دێ ده‌ستهەلاتا ئه‌ردوگانی ب دووماهی ئینم

⋙ سەربازانی تورک تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد

⋙ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق به‌ ئه‌سته‌م ده‌زانرێت

⋙ رۆژێك دوای رێکەوتنەکەی ئیسرائیل و ئیمارات کاردانەوەكان ده‌ستیان پێكرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ توركیا به‌ بێباكى ڤیدیۆى هێرشه‌كه‌ى دوێنێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت


زۆرترین بینراو