English | عربي



یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان مانگرتنیان ده‌ستپێكرد

2019/08/26 | 13:18

هەواڵی کوردستان -

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2015- 2016 مانگرتنیان له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستپێكرد و رایده‌گه‌یەنن، تا جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان له‌ گردبونه‌وه‌ و مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بن.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ كۆبونه‌وه‌ی 14/1/2019 به‌شێوه‌ی زاره‌كی بڕیاری دامه‌زراندنمانی داوه‌ كه‌چی تا ئێستا ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌ 

له‌ یاداشتێكدا ئەمڕۆ كه‌ له‌ لایه‌ن ئاكار عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان خوێندرایه‌وه‌ رایانگەیاند، "ئێمه‌ ده‌رچوانی سه‌ر ئاستی به‌ش و كۆلێژه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016 ژماره‌مان هەزار و 369 دەرچوە، به‌پێی نوسراوی ژماره‌ 9413 له‌ به‌رواری 23/7/2018 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌ك پێویستی وه‌زاره‌ت داوای دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یمانی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش له‌ كۆبونه‌وه‌ی 14/1/2019 به‌شێوه‌ی زاره‌كی بڕیاری دامه‌زراندنمانی داوه‌ كه‌چی تا ئێستا ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌".داوا ده‌كه‌ین به‌په‌له‌ فه‌رمانی دامه‌زراندنمان ده‌ربكرێت و رێكاره‌كانی دامه‌زراندنمان جێبه‌جێبكرێت

 

له‌ یاداشته‌كه‌دا یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان داوا ده‌كه‌ن، به‌په‌له‌ فه‌رمانی دامه‌زراندنیان ده‌ربكرێت و رێكاره‌كانی دامه‌زراندنیان جێبه‌جێبكرێت، ده‌رفه‌تی خوێندنیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ بره‌خسێندرێت و زه‌ماله‌ی خوێندنیان بۆ دابین بكرێت.به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ماوه‌ی سێ ساڵه‌ چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندنین

 

یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ئه‌وه‌شیان خستوەته‌ڕو، "به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ماوه‌ی سێ ساڵه‌ چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندنین، له‌ روانگه‌ی هەستكردن به‌ بارودۆخی سه‌ختی دارایی و ئابوری هه‌رێم نه‌رمیمان نواندوه‌، به‌ڵام ئێستا هه‌مو ئه‌و هۆكارانه‌ی رێگربون له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنمان كۆتاییان هاتوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت كۆتایی به‌و چاوه‌ڕوانیه‌مان بێنێت و داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێبكات".له‌ یاداشته‌كه‌دا دوپاتیان كردوەته‌وه‌ تا جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان له‌ گردبونه‌وه‌ و مانگرتن له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وام ده‌بن.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ "بودجەی ئەمساڵی عێراق پەسەند ناکرێت"

⋙ ئه‌مه‌ریكا سوپاسی هەنگاوەکانی وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێمی كوردستانی کرد

⋙ کاندیدێ دیمۆکراتان: هەکە د هەلبژارتنان دا ب سەرکەڤم دێ ده‌ستهەلاتا ئه‌ردوگانی ب دووماهی ئینم

⋙ سەربازانی تورک تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد

⋙ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق به‌ ئه‌سته‌م ده‌زانرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ توركیا به‌ بێباكى ڤیدیۆى هێرشه‌كه‌ى دوێنێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت


زۆرترین بینراو