English | عربي



فیلمى یادێ به‌شداری له‌ فێستیڤاڵێكى نێوده‌وڵه‌تیی ئیسرائیل ده‌كات

2019/08/22 | 15:54

هەواڵی کوردستان -

 

پاش ئەو سەرکەوتنانەی کە هەردوو کورتە فیلمی (UNDER BLACK) و (THE ORANGE MAN DREAMS) به‌ ده‌ستیان هێنا كه‌ باس له‌و كاره‌ساتانه‌ ده‌كات كه‌ داعش به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی و خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه‌ی هێنا، هه‌روه‌ها له‌ ساڵەکانی ڕابردوو بەشداریی چەندین نێوەند و فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووه لە ئەمریکا، كه‌نه‌دا، هیندستان، ئەفریقا و ئەورووپا، توانی خەڵاتی بوێری لە که‌نادا و چەند خەڵاتی جیهانی بە دەست بهێنێت، هەروەها (خەونەکانی پیاوە پرتەقاڵییەکە) خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی لە فێستیڤاڵی سینه‌ماى دژى تیرۆری هەولێر، هەروەها باشترین کورتە فیلم لە دیداری ئافره‌تان بۆ سینەما لە هەولێر پێ بەخشرا.

فیلمی (یــادێ) کە بە واتای دایکە بەرهەمێکی نویێ دەرهێنەر شیرین جیهانییە کە بۆ یەکەم جار بەشداریی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیی ئیسرائیل کرد، ئەم فیلمە باس لە قوربانیی منداڵ و خێزان بە گشتی دەکات لە ناو زه‌لکاوی شەڕ و گێڕانەوەی خەون و ڕوئیا جوان و خنجیلانەکانی منداڵێکە، کە دایک و باوكى لەدەست داوە لە شەری سووریا.

هەفتەی رابردوو سۆشیاڵ میدیای دەرهێنەر شیرین جیهانى کەوتە بەر هاککردنێکی بەهێز و بەرنامە بۆ دارێژ و گومان لەوە دەکرێت، کە دەستێک بێت دژی ئەو هەوڵانەی دەرهێنەر بە تایبەت کە ویستوویەتی ڕووی داعش وەکوو خۆی پیشانی جیهان بدات دێت.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ھێرشی دووبارەی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

⋙ جەختی ئێران لە سەر پێویستیی ھەڵگیرانی بایکۆتە نامرۆڤانەکانی سەر جەماوەری سووریا

⋙ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كۆتایی بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ هێنا

⋙ سەرەخۆشی وەزیری زانست بۆ کۆچی دوایی مامۆستایەکی ناسراوی کورد

⋙ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران؛ ناسینەوەی ٢٠٨٠ نەخۆشی نوێ

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو