English | عربي



فازڵ به‌شاره‌تی له‌ وه‌ڵامی لڤین: ده‌زگای (باس) كه‌ناڵێكی ڕاستگۆ و بڵندگۆیه‌كی گرنگه‌

2019/08/22 | 14:48

هەواڵی کوردستان - "(باس) شوێنێكی بۆ هاوئاوازانی نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ په‌یجی ساخته‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌رچاوه‌"

كادیرێكی پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ ئه‌ندامی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌، به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕێكی لۆكاڵیی سلێمانی گرت و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌زگای میدیایی (باس) "كه‌ناڵێكی ڕاستگۆ و بڵندگۆیه‌كی گرنگ"ه‌.

ماڵپه‌ڕی (لڤین)ی ئه‌حمه‌د میره‌، له‌ژێر فشاری ده‌روونییه‌وه‌ به‌هۆی كاریكاتێرێك له‌سه‌ر ﻻهوور جه‌نگی كه‌ ئێستا ماڵپه‌ڕه‌كه‌ خزمه‌تی ئه‌و ده‌كات، په‌یجێكی ساخته‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی قسه‌كردنی فازڵ به‌شاره‌تی له‌دژی ده‌زگای میدیایی (باس) به‌كار هێنا.

له‌ به‌رامبه‌ردا فازڵ به‌شاره‌تی، كادیری پێشكه‌وتووی پارتی به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كه‌ په‌یجێكی ساخته‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) به‌ناوی منه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، چه‌ند جار روونكردنه‌وه‌م داوه‌ كه‌ ئه‌و په‌یجه‌ ئامانجێكی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه‌ و بۆ ناشرینكردنی هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌كانی منه‌".

روونیشی كرده‌وه‌، "له‌ دواهه‌مین نوكته‌ی ئه‌و په‌یجه‌، گوایه‌ قسه‌م له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی (باس) كردووه‌، ماڵپه‌ڕی لڤینیش هاتووه‌ له‌و په‌یجه‌ ساخته‌یه‌وه‌ هه‌واڵێكی دروستكردووه‌، لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نم كه‌ لڤین و ئه‌و په‌یجه‌ ساخته‌یه‌ دوورن له‌ ئه‌خلاق و كرداری من و په‌یجێكی ساخته‌یه‌ و ئه‌وانه‌ش ریسوا ده‌بن كه‌ لێدوان به‌ناوی منه‌وه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌".

فازڵ به‌شاره‌تی نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ "دوێنێ لێدوانم بۆ ده‌زگای (باس) داوه‌، له‌و ده‌زگایه‌وه‌ هه‌رچی شتی گرنگی خۆم هه‌یه‌، بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه‌ و حه‌ز ده‌كه‌م له‌رێگای (باس)ه‌وه‌ په‌یامه‌كانم بگات، چونكه‌ (باس) كه‌ناڵێكی راستگۆ و بڵنگۆیه‌كی گرنگه‌ بۆ رۆشنبیرانی باشووری كوردستان و هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و راستییه‌كان له‌ باسه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ ده‌زگای میدیایی (باس)، "گۆڤاری لڤین و هاوئاوازانی خاڵی كردووه‌ته‌وه‌ له‌ جه‌ماوه‌ر و بینه‌ر، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی په‌یجی ساخته‌وه‌ (باس) بریندار بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر مسداقیه‌تی (باس) ناكات".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان نیگەرانیی خۆی لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق ڕاگەیاند

⋙ ڕەخنەی وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق لە دانوستانەکانی نێوان بەغداو واشێنگتۆن

⋙ کۆبوونەوەی نێوان بارزانی وتاڵەبانی لە پیرەمام

⋙ ترامپی نێرینا خوە گوهۆری

⋙ خانەنشینی پەرلەمانتار، یاسایەکی روون و هەڵوێستێکی ناڕوون

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. ژن و پیاوێکی سپیپێست بەزەبری چەک خۆپیشانەرە رەشپێستەکان دووردەخەنەوە

⋙ بەڤیدیۆ.. پەیامنێرێکی CNN لە پەخشی راستەوخۆدا دزی لێدەکرێت


زۆرترین بینراو