English | عربي



لەکاتی مەلەکردندا مێرمنداڵێک لەئاوی باڵەجۆ دەخنکێت

2019/08/22 | 00:48

هەواڵی کوردستان -

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ مێرمنداڵێک لە ئاوی باڵەجۆ خنکاوە.عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لەگوندی باریکە سەر بەناحییەی قۆرەتو لەکاتی مەلەکردندا مێرمنداڵێک بەناوی(کەریم قادر محمد ) لەدایکبوی 2004 دانیشتووی گوندی باریکە لەئاوی باڵەجۆ خنکا .راشیگەیاند، تیمەکانی فریاکەوتن گەشتنە شوێنی روداوەکەو تاوەکو درەنگانی شەو بەدوای  تەرمەکەیدا گەڕاون  و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران: کەنداوی فارس لە مێژە دڕندەکارییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەخۆیەوە دەبینێت

⋙ نوری مالیکی: ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش یارمەتیی عێراقی نەدا

⋙ ڕاگیراوانی نێو چاکسازییەکان بە دیداری ئەلیکترۆنی لەگەڵ کەسوکاریان پێوەندی دەگرن

⋙ سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق کرد

⋙ شەش پرۆژەی کارەبا لە سنووری پارێزگای ھەولێر تەواو دەکرێن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. ژن و پیاوێکی سپیپێست بەزەبری چەک خۆپیشانەرە رەشپێستەکان دووردەخەنەوە

⋙ بەڤیدیۆ.. پەیامنێرێکی CNN لە پەخشی راستەوخۆدا دزی لێدەکرێت


زۆرترین بینراو