English | عربي



ژنێک بە خنکاوى دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەى گشتى قەڵادزێ

2019/08/21 | 22:36

هەواڵی کوردستان -

خەندان-پۆلیسی راپەڕین لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ژنێک بەخنکاوی گەیەنراوەتە نەخۆشخانی گشتی قەڵادزێ.  لەڕاگەیەندراوی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتوە " کاتژمێر 8:25 خولەکی ئەمشەو تەرمی ژنێک بەناوی ( ز .

ع .

ح) لەدایک بوی ساڵی 1974گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.ئاماژە بەوەش کراوە ژنەکە کابانی ماڵ بوە و دانیشتوی گەڕەکی شەهیدانی قەڵادزێیە.لەربارەى هۆکاری مردنەکەیەوە، پۆلیسى راپەڕین دەڵێت "ئافرەتەکە بە حەبل خنکاوە".پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکردوە کە "ئافرەتەکە دایکی چوار کچ و کوڕێکە و بەوتەی هاوسەرەکەی باری دەرونی جێگیر نەبوە."پۆلیسى راپەڕین ئاماژەى بەوەشداوە "پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ جەبار یاوەر : دەبێت عیراق بەشێوەیەکی جدی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم چارەسەربکات

⋙ لە بەرژەوەندی كرێنشینان داوایەک ئاراستەی حکومەت دەکرێت

⋙ رێكخراوا ساخلەمیا جیهانی 200 ئامیرێن هەناسەدانا دەستکرد گەهاندنە عیراقێ

⋙ کۆچی دوایی سیاسەتوانێکی کوردی تورکیا لە بەندیخانە

⋙ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارتی زۆرمان بۆ وەڵامدانەی دەستدرێژییەکانی تورکیا لەبەرداستدایە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بە ڤیدیۆ.. لە لوبنان هێرش كرایە سەر شاندی عێراقی

⋙ بەڤیدیۆ.. ژن و پیاوێکی سپیپێست بەزەبری چەک خۆپیشانەرە رەشپێستەکان دووردەخەنەوە


زۆرترین بینراو