English | عربي



وەزیری کشتوکاڵ: هەوڵی جدی بۆ بە بازاڕکردنی بەروبومی خۆماڵی دەدەین

2019/08/21 | 11:12

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی وکردستان، ئاشکرای کرد، پلانی چوار ساڵی داهاتووی وەزرەتەکەمان داڕشتووە و هەوڵی جدی بۆ بە بازارکردنی بەروبوومی خۆماڵیی جووتیارانی کوردستان دەدەین.

 

لەمبارەوە ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی٨ی٢٠١٩ بێگەرد تاڵەبانی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "دڵنیایی دەدەم جووتیارانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵ بەوپەڕی وزە و تانای خۆیەوە هەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی کێشەی بە بازاڕکردنی بەروبوومی جووتیاران و پاراستنی بەروبوومەکانیان بکەینە ئەرکی سەرەکیمان".

 

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاەکانی ئاو ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم بابەتە درێژخایەنە و لە ئان و ساتدا بە یەکجاری جارەسەر نابێت و و پێویستمان بە هاوکاری و پاڵپشتیی هەموو لایەک دەبێت و هەم دەبێ پرسی بە بازاڕکردن بکەینە ئەرکی سەرەکیمان و هەمیش کار لەسەر ئەوە دەکەین پرسی پیشەسازیی کشتوکاڵی، بەتایبەتی ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان برەو پێ بدەین و ئەمەش دەرگایەک دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەروبوومی جووتیاران بپارێزین و هاوکات لە ئابووریی هەرێمەکەماندا ڕۆڵێکی کارای هەبێت".

 

بێگەرد تاڵەبانی ڕاشی گەیاند: "ئومێد دەکەم جووتیاران نائومێد نەبن ئێمە بەپەرۆشین بۆ ئەوەی بەروبوومەکانیان خەسار نەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیایان دەکەینەوە ئێستا و لە ئەمڕۆوە دەسپێکی ئەو پلانەیە کە دەمانەوێ گرنگی بە بەروبوومەکانی هەم لە بواری بازاڕکردن و هەم لە بواری پیشەسازیی خۆراک پیشەسازیی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان و ساڵی داهاتووش ئەنجامی کارەکانمان بە شێوەی کردەیی دەکەوێتە بەردەستیان".

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، جووتیاران لەبارەی نەبوونی بازاڕ و کەمیی نرخی بەرهەمە خۆماڵییەکان ناڕازاییان دەربڕیوە.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەرپاکرانی گردبوونەوەی دژی ئەمریکی لە قامیشلیی سووریا

⋙ عەسائیبی ئەھلی حەق: پارێزرانی دەستەڵاتی عێراق تەنیا بە کشانەوەی ھێزەکانی بیانی مسۆگەر دەبێ

⋙ ١١ ناوچەی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

⋙ یٔەنجومەنی وەزیران چەند پەیڕەوێکی یاسای چاکسازی پەسەند کرد

⋙ ژیان تاھر: پاکسازی لە لیستی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دەستی پێ کردووە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لە عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی بارهەڵگرانی ئەمەریكا

⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی


زۆرترین بینراو