English | عربي



گەمارۆی وەرزشی لەسەر یاریگەی بەسڕە هەڵگیرا

2019/08/20 | 15:36

هەواڵی کوردستان -

خەندان-یه‌كێتیی تۆپى پێى جیهان به‌ شێوه‌یه‌كى فەرمی دوای سەردانیكردنی چەند یاریگەیەكی عێراق، ئەمڕۆ بڕیاریدا یارییه‌كانى عێراق له‌ پاڵاوتنى جامى جیهانى 2022ی قەتەر له‌سه‌ر یاریگه‌ى به‌سره‌ به‌ڕێوه‌بچێت.ساڵانێكی زۆرە هەڵبژاردەی عێراق بۆی نەبو یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال لەسەر خاكی خۆی ئەنجام بدات 

بۆ ماوەی ساڵانێكی زۆرە هەڵبژاردەی عێراق بۆی نەبو یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال لەسەر خاكی خۆی ئەنجام بدات، بەهۆی نالەباری و خراپی ئاسایشی ئەو وڵاتە، لە دەرەوەی یاریگەكانی خۆی و لە وڵاتانی دراوسێدا یارییەكانی پاڵاوتنی ئەنجام دەدا.یارییه‌كانى پاڵاوتنه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى جیهانى ساڵى 2022 و لەگەڵ پاڵاوتنه‌كانى جامى ئاسیاى 2023 بۆ عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ى به‌سره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

 

یه‌كێتیى تۆپى پێى عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمیدا ئاشكرایكردوه‌، كە نوسراوێكى فه‌رمى یه‌كێتیى تۆپى پێى جیهان (فیفا) گه‌یشتوەته‌ ده‌ستیان كه‌ یارییه‌كانى پاڵاوتنه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى جیهانى ساڵى 2022 و لەگەڵ پاڵاوتنه‌كانى جامى ئاسیاى 2023 بۆ عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ى به‌سره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.ئەو رەزامەندیەی فیفا دوای ئەوە هات، كە‌ یه‌كێتی‌ تۆپى پێى جیهان پشكنینى بۆ یاریگه‌كانى هه‌ولێر و كه‌ربه‌لا و به‌سره‌ ئه‌نجامداو بڕیاریاندا یاریگەی بەسڕە دیاریبكەن بۆ بەڕێوەچونی یارییە فەرمییەكانی هەڵبژاردەی عێراق.

یاریگەی نێودەوڵەتی بەسڕە ساڵی 2013 دروستکراوە و زیاتر لە 65 هەزار هاندەر لە خۆدەگرێت و بوەتە یاریگەی فەرمی هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ژنانی تەڤگەری ئازادی: دەبێت بە کراد بسەلمێنین کە شۆرشی باشور شۆرشی ژنانە

⋙ لە ئامەد ئاکلیمە هاناس دەستگیر کرا

⋙ زیندانییه‌ك له‌ كه‌لار به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

⋙ لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران 3 بڕیاری گرنگ پەسەند كران

⋙ له‌ سلێمانی 11 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لە عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی بارهەڵگرانی ئەمەریكا

⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی


زۆرترین بینراو