English | عربي



پەرلەمانتارێک: پارەی مانگانەی یەک شوێن لە هەرێم زیاتر لە سێ سەرۆکایەتیەکە و هەمو وەزارەتەکانی دیکە

2019/08/19 | 09:30

هەواڵی کوردستان - خەندان-ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەک شوێن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی مانگانەی زۆرزیاترە لە پارەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە و ئەنجومەنی دادوەری و 23 وەزارەت و دەستە و دەزگا.

یەک شوێن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی مانگانەی زۆرزیاترە لە پارەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە و ئەنجومەنی دادوەری و 23 وەزارەت و دەستە و دەزگا

 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی سلێمانی کردوە، رایگەیاندوە، "یەک شوێن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی مانگانەی زۆرزیاترە لە پارەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە و ئەنجومەنی دادوەری و 23 وەزارەت و دەستە و دەزگا، ئەو شوێنەش خانەنشینی سەربازیە کە بەشێوەیەکی نایاسایی کراوە لە ئێستادا حەوت ناوەند و دامودەزگای هەیە، کە تەنها دو شوێنیان حکومین و پێنج شوێنەکەی دیکە حزبین و تا ئێستا خەڵک بە لێشاو خانەنشین دەکەن".

مانگانە موچەی خانەنشینی ئەمانە 107 ملیار دینارە، واتا ساڵانە بڕی یەک ترلیۆن و 248 ملیار دینار موچەی خانەنشینییە

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، مانگانە موچەی خانەنشینی ئەمانە 107 ملیار دینارە، واتا ساڵانە بڕی یەک ترلیۆن و 248 ملیار دینار موچەی خانەنشینیە، یەکێک لە بوارەکان کە ناعەدالەتی تێدایە خانەنشینی سەربازیە لەگەڵ خانەنشینکردنی کەسانێک کەلەو بوارەدا نەبون.

ماوەی ساڵێک و شەش مانگ سەرقاڵی ئەو دۆسیەیە بوم و هەمو چارەسەرێکیشم ئامادەکردوە و رەوانەی حکومەتم کردوە، بەڵام حکومەت نەیویستوە چارەسەری بکات

 

سۆران عومەر دەشڵێت، "ماوەی ساڵێک و شەش مانگ سەرقاڵی ئەو دۆسیەیە بوم و هەمو چارەسەرێکیشم ئامادەکردوە و رەوانەی حکومەتم کردوە، بەڵام حکومەت نەیویستوە چارەسەری بکات، چونکە زۆرینەی ئەو ناعەدالەتیە بۆ ئەندامانی هەردو حزب کراوە".رونیکردەوە، "تەنها لە ساڵی 2013 دا کە ساڵی هەڵبژاردن بوە 27 هەزار کەس بەناوی پێشمەرگەوە خانەنشین کراون".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەرپاکرانی گردبوونەوەی دژی ئەمریکی لە قامیشلیی سووریا

⋙ عەسائیبی ئەھلی حەق: پارێزرانی دەستەڵاتی عێراق تەنیا بە کشانەوەی ھێزەکانی بیانی مسۆگەر دەبێ

⋙ ١١ ناوچەی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

⋙ یٔەنجومەنی وەزیران چەند پەیڕەوێکی یاسای چاکسازی پەسەند کرد

⋙ ژیان تاھر: پاکسازی لە لیستی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دەستی پێ کردووە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لە عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی بارهەڵگرانی ئەمەریكا

⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی


زۆرترین بینراو