English | عربي



سلێمانی... حەفت ڕاوچی دەستگیر کران

2019/08/15 | 23:36

هەواڵی کوردستان -

بە هۆی ڕاوکردنی ماسی بە شێوەی نایاسایی، پۆلیسی دارستان لە سنووری قەزای شارباژێڕ حەفت ڕاوچی دەستگیر کرد.

هێمن کەمەرخان گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت، لە سنووری گوندی باڵخ، توانیان حەفت ڕاوچی دەستگیر بکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی و بە موەلیدەی کارەبایی سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوون.

گوتیشی موەلیدەیەکی کارەبایی و ژمارەیەك ماسی ڕاوکراو و تەواوی کەلوپەلی ڕاوکردنەكان دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئێستە حەفت راوچیەكە بەند کراون و ڕێکاری یاساییان بەرانبەر گیراوەتە بەر، پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ کراوەتەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هۆزانڤان (سدیق شەرو)

⋙ ژنانی تەڤگەری ئازادی: دەبێت بە کردار بسەلمێنین کە شۆرشی باشور شۆرشی ژنانە

⋙ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 18 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

⋙ بەرپاکرانی گردبوونەوەی دژی ئەمریکی لە قامیشلیی سووریا

⋙ عەسائیبی ئەھلی حەق: پارێزرانی دەستەڵاتی عێراق تەنیا بە کشانەوەی ھێزەکانی بیانی مسۆگەر دەبێ

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لە عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی بارهەڵگرانی ئەمەریكا

⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی


زۆرترین بینراو