English | عربي



دەربەندیخان... ڕووداوێكى هاتوچۆ 9 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

2019/08/15 | 18:48

هەواڵی کوردستان - ژن و منداڵیان لەنێودایە

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له‌ شاره‌زوور برینداربوونى 9 هاووڵاتی به‌ هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر ڕێگاى وارماوا ـ ده‌ربه‌ندیخان ڕاگه‌یاند.

كه‌مال ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له‌ شاره‌زوور به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند "كاتژمێر 5ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگاى وارماوا ـ ده‌ربه‌ندیخان، له‌ نزیك گوندى میره‌دێ ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌ جۆرى پێكدادان تۆمار كراوە، به‌و هۆیه‌وه‌ 9 هاووڵاتی بریندار بوون".

گوتیشی "برینداره‌كان ئه‌ندامى دوو خێزانن، ژن و منداڵیشیان تێدایه‌، یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان برینه‌كه‌ى سه‌خت بووه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا "پاش گه‌یاندنی برینداره‌كان به‌ به‌شی فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه‌ و فریاگوزارى سه‌ره‌تایی، سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى كراون بۆ چاره‌سه‌ركردن".

 

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ جەبار یاوەر : دەبێت عیراق بەشێوەیەکی جدی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم چارەسەربکات

⋙ لە بەرژەوەندی كرێنشینان داوایەک ئاراستەی حکومەت دەکرێت

⋙ رێكخراوا ساخلەمیا جیهانی 200 ئامیرێن هەناسەدانا دەستکرد گەهاندنە عیراقێ

⋙ کۆچی دوایی سیاسەتوانێکی کوردی تورکیا لە بەندیخانە

⋙ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارتی زۆرمان بۆ وەڵامدانەی دەستدرێژییەکانی تورکیا لەبەرداستدایە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بە ڤیدیۆ.. لە لوبنان هێرش كرایە سەر شاندی عێراقی

⋙ بەڤیدیۆ.. ژن و پیاوێکی سپیپێست بەزەبری چەک خۆپیشانەرە رەشپێستەکان دووردەخەنەوە


زۆرترین بینراو