English | عربي



لێژنەی دارایی: بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق بە دڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت

2019/08/06 | 13:00

هەواڵی کوردستان -  

بڕیاردەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند، ھەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق لە گفتوگۆ دان و ”پڕۆژەکە بە دڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت“.

 

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لێژنەی دارایی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ھەولێر و بەغدا گفتوگۆکانیان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە تایبەتیش نەوت و بودجە.

 

ڕوونیشی کردەوە، ”تا ڕادەیەکی باش“، لێژنەکان کاری خۆیان دەکەن  بۆ دیاریکردنی پڕۆژە بودجەی ٢٠٢٠، ”ھەردوولا نزیکن لە رێککەوتن“.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پڕۆژە بودجەی ساڵی داھاتوو زوو لە نێوان ھەردوو  حکوومەتدا یەکلایی دەبێتەوە.

گوتیشی: ”پڕۆژە بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق بە دڵی  ھەرێمی کوردستان دەبێت“.

 

لە بودجەی ٢٠١٩ی عێراقدا بەشێک لە کێشە داراییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان چارەسەر کرا و بەو هۆیەشەوە فەرمانبەران تاوەکوو ئێستا بە شێوەیەکی مانگانە هەر ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچەکانیان پێ دەدرێت.

 

پێشتر شارەزایانی بواری ئابووری رایانگەیاندووە کە ئەگەر هاتنی بودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران لە لایەن بەغداوە بۆ ساڵی داهاتووش بەردەوام بێت، ئەوا دۆخی ئابووریی مووچەخۆران و خەڵکی هەرێم باشتر دەبێت.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ تۆپخانەكانی توركیا سەنتەری ناحیەی كانی ماسیان تۆپباران كرد

⋙ هەواڵ - 14-07-2020 - کاتی بڵاوبوونەوە : 19:00

⋙ داری ژیان - 14-07-2020

⋙ تورکیا تا ١٥ کیلۆمەتری سنووری عێراقی داگیر کردووە

⋙ چین و ئیران دێ گرێبەستەکا مەزن ئیمزا کەن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لە عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی بارهەڵگرانی ئەمەریكا

⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی


زۆرترین بینراو