English | عربي



باڵیۆزى به‌حره‌ین کارەکانی لە عێراق دەستپێکردەوە سه‌رۆك بەرهەم ساڵح لەگەڵ باڵیۆزى به‌حره‌ین  لە عێراق کۆبوەوە

2019/07/14 | 13:36

هەواڵی کوردستان -

خەندان-د.

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كۆشكى سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ سه‌لاح مالكى، باڵیۆزى شانشینى به‌حره‌ین له‌ عێراق، ئەوەش دواى ئه‌وه‌ى له‌ مه‌نامه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و كاره‌كانى له‌ به‌غدا ده‌ست پێكرده‌وه‌. سه‌رۆك بەرهەم لە کۆبونەوەکەدا به‌بایه‌خه‌وه‌ باسى له‌ گرنگى و مێژوى دێرینى په‌یوه‌ندى برایانه‌ و پته‌وى نێوان عێراق و به‌حره‌ین كرد 

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، سه‌رۆك بەرهەم لە کۆبونەوەکەدا به‌بایه‌خه‌وه‌ باسى له‌ گرنگى و مێژوى دێرینى په‌یوه‌ندى برایانه‌ و پته‌وى نێوان عێراق و به‌حره‌ین كرد، كه‌ هه‌ردو ده‌وڵه‌تى دۆست به‌یه‌كه‌وه‌ گرێ ده‌دات، ئاماژه‌شى كرد به‌ پێویستى په‌ره‌پێدانى ئالیاتى كارى پێكه‌وه‌یى بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى ئاسته‌نگ و پێشهاته‌كان و چه‌سپاندنى ئارامی و ئاشتى له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى ناوچەیی و نێوده‌وڵه‌تى.سەرۆک ته‌ئكیدیشى لە پابه‌ندبونى ده‌وڵه‌تى عێراق کردەوە لە پارێزگاریكردن له‌و باره‌گا و نوێنه‌رایه‌تى و باڵیۆزخانه‌ دیپلۆماسییانه‌ى کە له‌ عێراقدا

 

سه‌رۆك كۆمار سوپاسى هه‌ڵوێستى برایانه‌ى پادشاى به‌حره‌ین كرد بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ى له‌ عێراقى كردوه‌، هاوكات هه‌ڵوێستى برایانه‌ى پاشای بەحرەینی به‌رزنرخاند سه‌باره‌ت به‌و په‌لاماره‌ى كه‌ كرایه‌ سه‌ر بیناى باڵیۆزخانه‌ى به‌حره‌ین، ته‌ئكیدیشى لە پابه‌ندبونى ده‌وڵه‌تى عێراق کردەوە لە پارێزگاریكردن له‌و باره‌گا و نوێنه‌رایه‌تى و باڵیۆزخانه‌ دیپلۆماسییانه‌ى کە له‌ عێراقدا كار ده‌كه‌ن و ره‌خساندنى دۆخێكى ئه‌منى گونجاو بۆ ئه‌وه‌ى به‌ باشى ئه‌ركه‌كانى خۆیان راپه‌رێنن.له‌لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی بەحرەین سڵاو رێزى شا حه‌مه‌د كوڕى عیسا ئال خه‌لیفه‌ى گه‌یاند به‌ سه‌رۆك كۆمار و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، ته‌ئكیدیشى‌ له‌ پشتیوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و یه‌كڕیزى و سه‌روه‌رییه‌كه‌ى کردەوە. باڵیۆزی بەحرەین ھاوکات سوربونى وڵاته‌كه‌شى دووپاتكرده‌وه‌ بۆ پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كان و فراوانكردنى ئاسۆى په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردولا.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ساڵیادی کابینەی نۆیەم.. چاکسازی و حکومڕانییەکی باش

⋙ تەقینەوەیەک لە تاران روویدا

⋙ ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ نێو ماسته‌ر پلان خاوەنەكانیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌

⋙ تەندروستی عێراق وادەی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

⋙ عێراق بە مەرج گەشتە ئاسمانییەکانى دەست پێدەكاتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی

⋙ بەڤیدیۆ.. کوشتنی کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بەدەستی پۆلیس لە ئەمەریکا هەرادەنێتەوە


زۆرترین بینراو