English | عربي



بەوێنە.. لە مێرگەسۆر 7 کەس بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ بوونە قوربانی

2019/07/14 | 13:00

هەواڵی کوردستان -

 

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران ئاشکرای کرد، بەھۆی ڕووداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر، 7 کەس بوونەتە قوربانی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 14/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو، لە گوندی (شێخ وەتمان)ی سنووری شارەدێی (پیران)ی سەر بە شارۆچکەی مێرگەسۆر، ئۆتۆمبێلێکی پیکاب کۆنترۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، بەھۆی ڕووداوەکەش کچێکی تەمەن 9 ساڵان گیانی لەدەست دا، 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و دانیشتووی گوندێکی سنووری مێرگەسۆرن، ھەروەھا برینی یەکێک لە بریندارەکانیش، کە منداڵێکی تەمەن 7 ساڵانە، سەختە.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بهایێ نەفتێ ب رێژا 2% داکەفت

⋙ ئه‌ده‌بیات ل سه‌ر ده‌مێ كۆرۆنایێ

⋙ بە دوو مەرج دەتوانن سەردانی هەولێر بکەن

⋙ پەرلەمانتارێك: مەلا بە ملازم خانەنشین كراوە

⋙ ئیلهام ئەحمەد: تورکیا دەیەوێت خۆی بگەیێنێتە سنووری عوسمانیەکان

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لە عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی بارهەڵگرانی ئەمەریكا

⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی


زۆرترین بینراو