English | عربي



شارەزایەکی خۆراک: خۆراکی دایک لە دیاریکردنی رەگەزی منداڵدا ڕۆڵی ھەیە

2019/07/14 | 12:24

هەواڵی کوردستان -

شارەزایەکی بواری خۆراک ڕای گەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان، جۆری خۆراکی دایک رۆڵی لە دیاریکردنی رەگەزی منداڵدا ھەیە.

 

لەشکر حەمید، ئەندازیار و شارەزای بواری خۆراک بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە چەند لێکۆڵینەوەیەکی زانستیدا شارەزایانی خۆراک ئەوەیان سەلماندووە، کە خۆراک کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دیاریکردنی رەگەزی منداڵ کوڕ یان کچدا هەیە و ئەوەش بەھۆی جۆری ئەو خۆراکەوە دیاری دەکرێت کە ئافرەت پێش دووگیانی دەیخوات، چونکە جۆری خۆراکەکە کاریگەری دەکاتە سەر چۆنیەتیی پیتاندنی تۆوی پیاو(سپێرم) لەگەڵ ھێلکەی ئافرەتدا".

 

گوتیشی: "کاتێک رێژەی کالسیۆم و مەگنسیۆم لە خوێندا بەرز بێت،  رێژەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم نزم دەبێت، لەو بارەدا بەشی (X) کرۆمۆسۆمی ھێلکە لەگەڵ بەشی (X) کرۆمۆسۆمی سپێرم جووت دەبێت و (XX) واتە ( کچ) دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر رێژەی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم بەرز بێت، ئەوا کالسیۆم و مەگنسیۆم نزم دەبێت لەو کاتەدا بەشی (X) کرۆمۆسۆمی ھێلکە لەگەڵ بەشی( (Y کرۆمۆسۆمی سپێرم جووت دەبێت و کۆرپەلەکە کوڕ(XY) دەبێت".

 

بەپێی توێژینەوە زانستییەکان، (فاسۆلیا، گێزەر، سەوزە، ماستی کەم چەوری، مۆز، سپێناخ، ماسی سەلەموون، قەیسیی وشک، کوولەکە و پەتاتە) رێژەی پۆتاسیۆم  و(خوێی چێشت، گۆشت، خەمیرە، تەماتە وپەنیر) سۆدیۆم و (سەوزە، ماستی کەم چەوری، پەنیری کەم چەوری، قەڕنابیت، بامێ و برۆکلی) کالسیۆم و (کوولەکە، ماش، ئەڤۆکادۆ و ماسی ماکرێل) مەگنسیۆمیان تێدایە".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ سوپای تورک گردی کۆردینە تۆپباران دەکات

⋙ لە گوندێکی دەڤەری سۆران 20 کەس خانەنشین بوون

⋙ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەولێر و بەغدا دەکات

⋙ هه‌ڵمه‌تی بڕینی ئاوی زێده‌ڕۆ له‌ هه‌ولێر دەستپێدەکات

⋙ چەن بەشێک لە بەرنامەی ڕۆژی نوێ - 15-07-2020

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لە عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی بارهەڵگرانی ئەمەریكا

⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی


زۆرترین بینراو