English | عربي



61 ساڵ بەسەر شۆڕشی 14ی ته‌موزدا تێده‌په‌ڕێت

2019/07/14 | 11:54

هەواڵی کوردستان -

خەندان-ئه‌مڕۆ 61 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی 14ی ته‌موزدا تێده‌په‌ڕێت، كه‌ تیایدا كۆتایی به‌سیستمی پاشایه‌تی له‌ عیراقدا ھێنرا.له ‌رادیۆوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كتوپڕ ده‌ستكرا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ "الله‌ اكبر" 

لە (14)ی‌ ته‌موزى 1958، هاوڵاتیانی‌ عێراق‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی سه‌رقاڵی‌ به رێكردنی ژیانی‌ ئاسای خۆیان بون، به‌ڵام دوچاری‌ سه‌رسوڕمان بون كاتێك له ‌رادیۆوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كتوپڕ ده‌ستكرا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ "الله‌ اكبر"و په‌خشكردنی‌ سرودی‌ نیشتیمانی‌ ‌و سرودی‌ شۆڕشه‌كه‌ی‌ ره‌شید عالی‌ گه‌یلانی‌.عێراقییه‌كان به‌ تاسه‌وه‌ له‌ چایخانه‌ ‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان گوێیان بۆ رادیۆ هه‌ڵخستبو له‌نێو خۆیاندا مشتومڕیان بو، تا ئه‌و كاته‌ی‌ بێژه‌ره‌كه‌ په‌خشی‌ بڕی‌ و به‌ده‌نگێكی‌ گڕ رایگه‌یاند، "پاش كه‌مێكی‌ تر هه‌واڵێكی‌ گرنگ له‌ رادیۆی‌ عێراقه‌وه‌ له‌ به‌غدا بڵاوده‌بێته‌وه‌".عه‌قید روكن عه‌بدولسه‌لام عارف به‌یاننامه‌ی‌ ژماره‌ یه‌كی‌ شۆڕش خوێندەوە

 

بێده‌نگی‌ باڵی‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كێشا كه‌ له‌شه‌قامه‌كاندا كۆبوبونه‌وه‌، دوای‌ چه‌ند خوله‌كێك له‌ چاوه‌ڕوانی‌ جارێكی‌ تر بێژه‌ره‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه ‌‌و به‌ده‌نگێكی‌ گرو حه‌ماسییه‌وه‌ وتی‌، "عه‌قید روكن عه‌بدولسه‌لام عارف به‌یاننامه‌ی‌ ژماره‌ یه‌كی‌ شۆڕش ده‌خوێنێته‌وه‌".

به‌ره‌به‌یانی رۆژی 14-7-1958 به‌ھه‌وڵی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و چه‌ندین ئه‌فسه‌ری دیکە سیستمی حوكم له‌ عیراق له‌ پاشایه‌تییه‌وه‌ گۆڕدرا بۆ كۆماری، ئه‌وه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ روداوه‌ گرنگ و پڕ بایه‌خه‌كانی مێژوی عیراق داده‌نرێت.له‌ دامه‌زراندنی حكومه‌تی عیراقیه‌وه‌ تاوه‌كو شۆڕشی ساڵی 1958 خه‌ڵك له‌ سیستمی پاشایه‌تی له‌ عیراقدا بێزاربون

 

له‌ دامه‌زراندنی حكومه‌تی عیراقیه‌وه‌ تاوه‌كو شۆڕشی ساڵی 1958 خه‌ڵك له‌ سیستمی پاشایه‌تی له‌ عیراقدا بێزاربون، بۆ كۆتایی ھێنانیش به‌م بارودۆخه‌ ھاوڵاتیانی عێراق بڕیاریاندا له‌چوارچێوه‌ی پارت‌و رێكخراوه‌ سیاسییه‌كان كار بۆ له‌ناوبردنی رژێمی پاشایه‌تی بكه‌ن‌ و له‌لایه‌كی تریش ھه‌وڵی رزگاركردنی عێراق بده‌ن له‌ چنگی داگیركاری به‌ریتانیا.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌فسه‌رانی سوپا بڕیاری پێكھێنانی رێكخراوێكیان دا به‌ناوی رێكخراوی ئه‌فسه‌رانی ئازادیخواز، كه‌ به‌ نھێنی له‌لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كران.دواجار و له‌ به‌ره‌به‌یانی 14ی ته‌مموزی 1958 عه‌بدولكه‌ریم قاسم‌ و ئه‌فسه‌رانی ئازادیخواز ھێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆشكی ریحاب‌ و زھور

 

دواجار و له‌ به‌ره‌به‌یانی 14ی ته‌مموزی 1958 عه‌بدولكه‌ریم قاسم‌ و ئه‌فسه‌رانی ئازادیخواز ھێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆشكی "ریحاب‌ و زھور" له‌ به‌غداو توانیان كۆتایی به‌ سیستمی پاشایه‌تی له‌ عێراق بھێنن ‌و سیستمی كۆماری رابگه‌یه‌نن.

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/8147201951472019_9999








زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ میشێل عەون: بە پێی یاسای لوبنان لەگەڵ ھۆکارانی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت ھەڵس و کەوت دەکەین

⋙ یارمەتیی دە ملوێن یۆرۆیی ئاڵمانیا بۆ لوبنان

⋙ بوومەلەرزەی پێنج پۆیینت یەک ڕیختەری ڕۆژئاوای ئێرانی ھەژارند

⋙ کۆچی دوایی 45 مامۆستای ئایینی کوردستان لە حەوت مانگدا

⋙ دووهەمین شاری ئێران بە خەستی بوردومان کرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت

⋙ بەڤیدیۆ... ساتی بەئامانجکردنی چوار چەکدار لەلایەن ئیسرائیل


زۆرترین بینراو