English | عربي



بزووتنەوە: کۆمەڵ و یەکگرتوو باجی دونیایان دا باجی قیامەتیش دەدەن

2019/07/14 | 11:54

هەواڵی کوردستان - ”رەنگە حزبە ئیسلامییەکان لە ئاستی تموحی ئیسلامییەکان نەبن“

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە توندی ڕەخنە لە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەگرێت.

 

ئەنوەر عەنەبی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کۆمەڵ و یەکگرتوو بوونەتە ئۆپۆزسیۆن، رەنگە پرۆژەی تایبەتییان ھەبێت و ھاوبەش بن، کاتی خۆی ئێمە بەو دوو ھێزەمان گوت با پڕۆژەیەکی ئیسلامیمان ھەبێت، چونکە ئەمە فەرمانی خوایە و سیاسەت نییە، نەھاتن“.

 

بەرپرسەکەی بزووتنەوە پێیوایە کە کۆمەڵ و یەکگرتوو باجی بەشداریکردن لەو پڕۆژەیە دەدەن.

گوتیشی: ”ئێمە لە دونیا باجەکەیمان بینووە کە بەم حاڵەوە بوونەتە ئۆپۆزسیۆن، لە کاتێکدا ئۆپۆزسیۆنبوون ئاستەمە، کاتی خۆی ھێزی سیاسی ھەبوو بە ٢٥ کورسییەوە ھیچی پێنەکرا و ناردیانەوە بۆ ماڵ، ئەمانیش بەھەمان شێوە، لە قیامەتیش باجەکەی دەدەن".

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە لەوە دەچێت ئیسلامییەکان لە ئاستی تموحی ئیسلامییەکان نەبن، ”بۆیە دەنگمان نەھێناوە".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ساڵیادی کابینەی نۆیەم.. چاکسازی و حکومڕانییەکی باش

⋙ تەقینەوەیەک لە تاران روویدا

⋙ ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ نێو ماسته‌ر پلان خاوەنەكانیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌

⋙ تەندروستی عێراق وادەی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

⋙ عێراق بە مەرج گەشتە ئاسمانییەکانى دەست پێدەكاتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی

⋙ بەڤیدیۆ.. کوشتنی کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بەدەستی پۆلیس لە ئەمەریکا هەرادەنێتەوە


زۆرترین بینراو