English | عربي



بەلەمێکی گواستنەوەی پەنابەران ژێرئاوکەوتوە و ژمارەی قوربانییەکان لەزیادبوندایە

2019/07/14 | 11:18

هەواڵی کوردستان -

خەندان-کۆتایی هەفتەی رابردو بەلەمێکی پەنابەران لەکەناراوەکانی لیبیا ژێرئاوکەوت کە 86 پەنابەری هەڵگرتبو لەلیبیاوە بەنیازی کۆچکردن بون بۆ ئەوروپا.82 تەرمی کەشتییە نقومبوەکەی پەنابەران دۆزراوەتەوەبەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، خاچی سوری تونسی بڵاویکردۆتەوە تا ئێستا 82 تەرمی کەشتییە نقومبوەکەی پەنابەران دۆزراوەتەوە کە کۆتایی هەفتەی رابردو لەکەناراوەکانی لیبیا ژێرئاوکەوتوە و 86 پەنابەری لەلیبیاوە دەگەیاندە سنورەکانی ئەوروپا.راوچیانی ماسی لەناوچەکە توانیویانە تەنها چوار کەس رزگاربکەنلەمبارەیەوە ئاژانسی پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان (UNHCR) رایگەیاندوە، راوچیانی ماسی لەناوچەکە توانیویانە تەنها چوار کەس رزگاربکەن دواتر یەکێک لەرزگاربوان لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.مۆنگی سلیم بەپرس لە خاچی سوری تونسی بەرۆیتەرزی راگەیاندوە، دوای چەند رۆژێک لەگەڕان و پشکنین توانراوە تەرمی تەواوی ئەو 82 پەنابەرە بدۆزرێتەوە کە لەبەلەمی گواستنەوەکەدا بون.کەناراوەکانی رۆژئاوای لیبیا دەرچەیەکی گرنگی پەنابەرانە بۆ سنورەکانی تونس و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا کە قاچاغچییەکانی گواستنەوەی پەنابەران پەنای بۆدەبەن.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ نێو ماسته‌ر پلان خاوەنەكانیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌

⋙ تەندروستی عێراق وادەی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

⋙ عێراق بە مەرج گەشتە ئاسمانییەکانى دەست پێدەكاتەوە

⋙ لە ستوکهولم بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکیەکی دوو رۆژی دەستی پێکرد

⋙ ئەلمانیا: تورکیا خاڵی ٥١ی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی

⋙ بەڤیدیۆ.. کوشتنی کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بەدەستی پۆلیس لە ئەمەریکا هەرادەنێتەوە


زۆرترین بینراو