English | عربي



بە بەڵگەوە... تاران داوای دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكا دەكات

2019/05/17 | 18:12

هەواڵی کوردستان - دەشڵێ لایەنێك هەیە پەلەیەتی لە هەڵگیرسانی شەڕ

ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران داوای كرد وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكادا دانوستاندن ئەنجام بدات، ئامادەییشی پێشان دا لەگەڵ لایەنی ئەمریكیدا لە قەتەر یان عێراق كۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەكان تێپەڕێنین، پێویستە هەردوو لایەنی ئێرانی و ئەمریكی لە قەتەر یان عێراق كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن".

فەلاحەت پیشە هەروەها نووسیویەتی "لایەنێكی سێیەم هەیە پەلەیەتی لە هەڵگیرسانی شەڕی تاران و واشنتن".

ئاماژەشی بەوە داوە كە ئەگەرچی بەرپرسە باڵاكانی ئێران و ئەمریكا رەتیان كردووەتەوە ئاگری شەڕ هەڵگیرسێنن، بەڵام لایەنێكی سێیەم هەیە، بە پەلەیە بۆ كاولكردنی بەشێكی گەورەی جیهان، بۆیە پێویستە مێزێكی هێڵداری سوور لە عێراق یان قەتەر بدۆزینەوە، بەرپرسانی ئێران و ئەمریكای لەسەر كۆبكەینەوە، تا ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییە تێپەڕێنن".

جێی باسە چەند رۆژێك گرژییەكانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتووەتە ئەوپەڕی، بە جۆرێك یەكەم جارە ئەمریكا ژمارەیەكی زۆری كەشتی جەنگی و فڕۆكەهەڵگر بنێرێتە نزیك كەناراوەكانی ئێران بۆ لێدانی ڕژێمی ئەو وڵاتە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ سیرووس عەسکەری لە ئەمریکا ئازاد کرا

⋙ نیکۆلاس مادۆرۆ: سەردانی ئێران دەکەم

⋙ حكومەت ھەڵسەنگاندن بۆ مەترسییەكانی كۆرۆنا دەكات

⋙ ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای دان بەخۆداگرتنی دەوڵەتی ئەمریکای کرد لە ھەمبەر ناڕازییاندا

⋙ نیشانەکانی بەزینی ئەمریکا، ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ خۆپیشانده‌رێكی ره‌شپێست سووتا

⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات


زۆرترین بینراو