English | عربي



خانەقین... مامۆستایەكی كورد كوژرا

2019/05/17 | 18:12

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ هەینی مامۆستایەكی كورد لە گوندێكی سەر بە شاری خانەقین بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكەیەوە گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەكی پەروەردەیی ئاشكرای كرد ئەمڕۆ هەینی مامۆستا نەبیل ئەکبەر حەمەخان لە گوندێکی خانەقین بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمۆبیلەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

عەبدولواحید محەمەد سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە كە دڵنیان ئەو بۆمبە لەلایەن هێزە تاریکپەرست و تیرۆریستیەكانەوە داندراوەتەوە، چونکە ئەوان دژی کورد و مامۆستایانن.

لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، ئاسایشی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بەردەوام ڕوو لە خراپیە و هاووڵاتیانی كورد لە سەرجەم چین و توێژەكان دەكرێنە ئامانج.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای دان بەخۆداگرتنی دەوڵەتی ئەمریکای کرد لە ھەمبەر ناڕازییاندا

⋙ نیشانەکانی بەزینی ئەمریکا، ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت

⋙ شەڕی نێوان دوو گوند لە بانە، ٢٠ برینداری لێ کەوتەوە

⋙ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

⋙ ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای دان بەخۆداگرتنی دەوڵەتی ئەمریکای کرد لە ھەمبەر ناڕاییاندا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ خۆپیشانده‌رێكی ره‌شپێست سووتا

⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات


زۆرترین بینراو