English | عربي



ئەڵمانیا مەشقە سەربازیەكانی لە عێراق دەستپێدەكاتەوە

2019/05/17 | 17:36

هەواڵی کوردستان - خەندان-وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند، دوای دوبارە هەڵسەنگاندنەوەی دۆخی ئاسایشی عێراق، لە ئەنجامدانی مەشقە سەربازیەكانیان لەو وڵاتە  بەردەوامدەبن،"هێزی پێشمەرگەشی تیادایە"

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، دوای دوبارە هەلسەنگاندنی دۆخی ئاسایشی عێراق بۆیان دەركەوتوە كە ئاستی مەترسیەكان كەمتربونەتەوە، بەو هۆیەوە بەردەوامدەبن لەو مەشقە سەربازیانەی بە رابەرایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا بەڕێوەدەچێت. ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا لەكاتێكدایە، چوارشەممەی رابردو 15ی ئایار ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا مەشقی سەربازیان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان راگرتوە.ئاماژە  بەوەشدەکات، لە سەرەتای ساڵی 2019 ەوە بەرنامەی مەشقکردنی هێزەکان هەبون و جۆرەها مەشقیان بە مامۆستای مەشقی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرد، تا ئێستاش هەر بەردەوامە، ئەگەر ئەوان نەیەنەوە بۆ بنکەکانی مەشق ئەوا ئەو مامۆستای مەشقانەی کە مەشقیان پێکراوە دەست دەکەن بە مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە. 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای دان بەخۆداگرتنی دەوڵەتی ئەمریکای کرد لە ھەمبەر ناڕازییاندا

⋙ نیشانەکانی بەزینی ئەمریکا، ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت

⋙ شەڕی نێوان دوو گوند لە بانە، ٢٠ برینداری لێ کەوتەوە

⋙ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

⋙ ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای دان بەخۆداگرتنی دەوڵەتی ئەمریکای کرد لە ھەمبەر ناڕاییاندا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ خۆپیشانده‌رێكی ره‌شپێست سووتا

⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات


زۆرترین بینراو