English | عربي



كاندیدێكی سەرەكیی هه‌ڵبژاردنی شارەوانی ئیسته‌نبۆڵ كشایه‌وه‌

2019/05/17 | 17:36

هەواڵی کوردستان - ئەویش دەچێتە پاڵ كاندیدە براوەكەی ئۆپۆزسیۆن

ئەمڕۆ هەینی كاندیدێكی سەرەكیی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ كشایەوە و له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا رایگەیاندووە كە بە پێویستی نازانێ بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی شارەوانییەكە خۆی كاندید بكاتەوە.

زه‌هرا گونه‌ر كه‌ره‌ئۆغلو كاندیدی پارتی كۆمۆنیستی توركیا كە له‌ هەڵبژاردنی 31_3_2019 كاندید بوو بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ، به‌ڵام به‌ هۆی دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره‌، زه‌هرا له‌ نامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند خۆی كاندید ناكاته‌وه‌.

زه‌هرا له‌و نامه‌یه‌دا باسی له‌ هه‌ڵوێستی پارته‌كه‌ی كردووه‌، به‌وه‌ی پێیانباش بووه‌ ئه‌مجاره‌ نه‌چنه‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو به‌بێ هیچ ساخته‌كارییه‌ك توانی سه‌رۆكی شاره‌وانی بباته‌وه‌، به‌ڵام پارتی ده‌سه‌ڵات بڕیاری دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی تاوه‌كو ئێستە پارتی كۆمۆنیستی توركیا بڕیاری نه‌داوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ له‌ 23ی حوزه‌یران ده‌نگ به‌ كێ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره‌ بڕیار بده‌ن ده‌نگ به‌ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو بده‌ن.

زه‌هرا گونه‌ر كه‌ره‌ئۆغلو كاندیدی پارتی كۆمۆنیستی توركیا له‌ 31_3_2019، توانی 10 هه‌زار و 995 ده‌نگ به‌ ده‌ست بهێنێت.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ل هەولێر و دهۆکێ شەش تووشبوویێن کۆرۆنا یێ هاتنە تۆمار کرن

⋙ رێباز حه‌ملان: گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر راستگۆیانه‌ بوو

⋙ وشداریدانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لەسەر بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان

⋙ تیجارەتی دەریایی ئێران و ڤەنزۆئێلا ، وشداریی روحانی بە ئەمریکا و بێ ئەنجامبوونی ھەڕەشەکانی ئەمریکا

⋙ مەکتەبی سیاسی پارتی، بەیاننامەیەکی راگەیاند

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە

⋙ بە ڤیدیۆ... رووداوێکی سەیری هاتووچۆ لە دهۆک


زۆرترین بینراو