English | عربي



عادل موراد و کوردانی بەغدا

2019/05/17 | 17:30

هەواڵی کوردستان - سالار مەحمود لەهەر کوێ زوڵم زیاتر بێ بەرهەڵستکارو نەیاری ستەم زۆرتر دەبێت.

کورد جگە لە کوردستان لە زۆر شوێنی ترو لەدەورانی ستەمکاریدا زوڵمیان لێ کراوە.

کوردانی بەغدا لەو چینەن کە هێشتا کەمترین ئاوڕدانەوە لە شێوازی بوونیان و چۆنێتی و مێژووی هاتنیان بۆ بەغدا و هەبوونیان دراوە.

لە سۆنگەی ساڵڕۆژی ماڵئاوایی یەکێک لە سیاسی و دیپلۆماتکارە کوردەکانی بەغدا ( عادل موراد)ەوە.

کورتە راستیەک لەسەر کوردانی بەغدا وەبیر دێنمەوە.

کاک سەعدون فەیلی دەیگێڕێتەوە دەڵێ کەلە زیندان بووین کۆتایی ساڵی حەفتا یەکەم وەجبەی زیندانیانی کۆمەڵە بووین، میمکم خوشکی باوکم زانی سجنکراوم بۆ مواجەهەکردن هات سەری لێمدا لە ئەبو غرێب.

پوری دەڵێ سەعدون تۆ عومرت نۆزدە ساڵە لەسەر چی گیراوی ئەمیش ئەڵێ لەسەر کورد، دیارە زۆری پێ خۆش دەبێ لەسەر شتی لاوەکی و یا هەرزەکارانە نەگیراوە، کاک (عومەری سەید عەلی)یش لە ژوورێکا بووە لەگەڵ کاک سەعدون، پوری پرسیار ئەکا ئەڵێ ئەی ئەم (جاف)ە لەسەر چی گیراوە ئەڵێ میمکە ئەمیش لەسەر کورد، ئەڵێ روو ئەکاتە کاک عومەر پێی ئەڵێ (کاکە فرە مەمنون).

لەم رستەیەی ژنێکی کوردی فەیلی بەغاییەوە دەردەکەوێ کە کوردایەتیان بە خەبات و مەسەلەی زانیوەو گیران لەسەر کوردایەتی بە پشتیوانی بۆ خۆیان زانیوە و سوپاسی کاک عومەری کردوە کەلەسەر مەسەلەکەی ئەوان کەلەسەر کوردایەتی گیراوە.

کوردانی فەیلی بە خۆیان دەڵێن کورد، بە سۆرانی دەڵێن جاف و بە بادینییش دەڵێن زازا.

خۆیان لەهەموو لایەک بەکوردتر زانیوە.

سەردەمانێک کوردانی بەغدا لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری و خەبات و بەخشین بونە.

لە مێژووی هەردوو شۆڕشدا ناوەکانیان دیارە.

سەرکردە عادل موراد یەکێکە لە ناوە درەوشاوەکان و دامەزرێنەری یەکێتی و خاوەن پێگەیەکی بەرجەستە بوو.

دژی حوکمی بنەماڵەیی و خاوەن رای خۆی بوو، نەیاری قسەی بێ کردار بوو …









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وشداریدانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لەسەر بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان

⋙ تیجارەتی دەریایی ئێران و ڤەنزۆئێلا ، وشداریی روحانی بە ئەمریکا و بێ ئەنجامبوونی ھەڕەشەکانی ئەمریکا

⋙ مەکتەبی سیاسی پارتی، بەیاننامەیەکی راگەیاند

⋙ پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵانەوە

⋙ پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵانەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە

⋙ بە ڤیدیۆ... رووداوێکی سەیری هاتووچۆ لە دهۆک


زۆرترین بینراو