English | عربي



ئەردۆغان بە نیاز نیە پرسی چارەسەری بێنێتەوە بەر باس

2019/05/17 | 17:06

هەواڵی کوردستان - هەڵگرتنی قەدەخەی دیتنی ئۆجالان تەنها بۆ ئاشتكردنەوەی كوردی باكوورە

ئەمڕۆ هەینی نووسه‌رێكی نزیك له‌ ئه‌ردۆغان و ئاكپارتیی دەسەڵاتداری توركیا رایگەیاند كە هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌خه‌ی بینینی ئۆجالان، بۆ دووباره‌ هێنانه‌وه‌ به‌ر باسی پرسی چاره‌سه‌ری نیه‌.

ناگیهان ئاڵچی كە نووسه‌رێكی نزیك له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانە، پێیوایه‌ حكوومه‌تی توركیا كاتێك قه‌ده‌خه‌كردنی بینینی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ لایه‌ن پارێزه‌ره‌كانیه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرێت، به‌و مانایه‌ نیه‌ كە پرسی چاره‌سه‌ری دێته‌وه‌ به‌ر باس، به‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی توركیادایه‌.

ئاڵچی له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵی (خه‌به‌ر تورك)، چه‌ند زانیارییه‌كی له‌باره‌ی هه‌نگاوی حكوومه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئیمیراڵی به‌رووی پارێزه‌ره‌كانی ئۆجه‌لاندا خستەڕوو و گوتی حكوومه‌ت بۆ به‌ ده‌ستهێنانه‌وه‌ی كورد هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه‌ی هاوێشتووه‌ و ده‌رگای ئیمیراڵی كردووەته‌وه‌، به‌ڵام به‌و مانایه‌ نیه‌ كه‌ پرسی چاره‌سه‌ری بێته‌وه‌ به‌ر باس.

ئه‌گه‌ر له‌ من بپرسن ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت باشه‌ یان خراپ؟ ده‌ڵێم زۆر باشه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی توركیادایه‌.

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، ئاڵچی ئاماژه‌ی بەوە دا كە ده‌وڵه‌ت به‌و هه‌نگاوه‌ی له‌ نێوان خۆی و ئۆجالاندا به‌ دوای ده‌رگایه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی كورده‌كان.

هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئێستە هه‌ڵوێستی هه‌ده‌په‌ و په‌كه‌كه‌ له‌و رووه‌وه‌ نازانرێت ئاخۆ به‌رنامه‌یان چی ده‌بێت دوای ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت؟









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ چاوپێکەوتن لەگەڵ وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق و ترسی توشبوون بە کۆڤیدی_١٩

⋙ قەیرانی دارایی عێراق ئەوپەڕی تا چارەگی یەکەمی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت

⋙ شەھید بوونی سێ سنوورپارێزی ئێران لە تێکھەڵچوون لەگەڵ یاخی بووانی چەکداردا

⋙ ئەمریکا هەڕەشەی گەمارۆدانی نەوتهەڵگرەکانی ئێران دەکات

⋙ هەوڵی ئەمریکا دەبێتە هۆی گەشەی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو