English | عربي



هۆکاری رۆچوونی بەشێک لە شەقامی 120 مەتریی هەولێر ئاشکرا دەکرێت

2019/05/17 | 16:30

هەواڵی کوردستان - بەھۆی تەقینی ھێڵی ئاوی پڕۆژەیەک، بەشێک لە شەقامی 120 مەتریی ھەولێر رۆچوو.

سەرلەبەیانیی رۆژی ھەینی، بەھۆی تەقینی ھێڵی ئاوی پرۆژەی ئیفرازی سێ لە شاری ھەولێر، بەشێک لە شەقامی 120 مەتری ھەولێر رۆچوو بەو ھۆیەشەوە ھاتووچۆ لە شەقامەکە بۆ ماوەیەکی نادیار وەستاوە.

ئاری مەحەمەد بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر لە لێدوانێکدا تایبەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ھاتووچۆیەکی زۆر لەسەر رێگەکە ھەیە ئەوەش قورسایی زۆری دروستکردووە و بووەتە ھۆکاری تەقینی ھێڵی ئاوەکە.

راشیگەیاند: ھەر بەھۆی تەقینی ئەو بۆریە ئاواوە، نزیکەی لە سەدا 35 بۆ 40ی خەڵکی شاری ھەولێر بێ ئاو دەبن و ئاوی پڕۆژەکەش گیراوەتەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ شەڕی نێوان دوو گوند لە بانە، ٢٠ برینداری لێ کەوتەوە

⋙ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

⋙ ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای دان بەخۆداگرتنی دەوڵەتی ئەمریکای کرد لە ھەمبەر ناڕاییاندا

⋙ لێدوانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)

⋙ نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ خۆپیشانده‌رێكی ره‌شپێست سووتا

⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات


زۆرترین بینراو