English | عربي



یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆکانی سەر سووریای بۆ یەکساڵی‌تر درێژ کردەوە

2019/05/17 | 16:00

هەواڵی کوردستان -

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن یەکێتیی ئەورووپا ئەمڕۆ هەینی لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری داوە گەمارۆکانی سەر سووریا بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە واتە هەتا یەکی ژوئەنی ساڵی 2020 درێژ بکاتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (سپۆتنیک)ی سووریا ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا ئەمڕۆ هەینی 2019.5.17 بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە ئەو یەکێتییە بڕیاری داوە گەمارۆکانی سەر وڵاتی سووریا بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ بکاتەوە.

 

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ناوی پێنج کەس کەلە ژیاندا نەماون و هاوکات دامەزراوەیەک کە ئێستا نەماوە، لە لیستی گەرمارۆکان سڕاونەتەوە و ناوی دامەزراوەیەکی دیکەش بەهۆی نەبوونی بەڵگە لە لیستەکە لابراوە".

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتیی ئەورووپادا هاتووە: "ئێستا لیستەی گەمارۆکانی سەر سووریا بریتییە لە 270 کەس و 70 دامەزراوە کە بەهۆی بوونی پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی سووریا، لە هەرچەشنە چالاکییەک لە ئەورووپا قەدەغە کراون و داراییەکانیشیان بلۆکە کراون".

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هەولێر.. شەش توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا

⋙ دابڕان لە رەوتی بە جیهانی بوون و ناڕەزاییەکانی

⋙ گوڵان.. ئه‌و شۆڕشه‌ی رێككه‌وتنی جه‌زائیری ناكام كرد

⋙ ل هەولێر و دهۆکێ شەش تووشبوویێن کۆرۆنا یێ هاتنە تۆمار کرن

⋙ رێباز حه‌ملان: گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر راستگۆیانه‌ بوو

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە

⋙ بە ڤیدیۆ... رووداوێکی سەیری هاتووچۆ لە دهۆک


زۆرترین بینراو