English | عربي



جێگری سو‌پاسالاری پێشمەرگە: چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌ین

2018/12/07 | 13:36

هەواڵی کوردستان -

 

جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕای دەگەیەنێت، دۆسیه‌ی پێشمەرگە لە سەردەمی حکوومەتەکەی مالیکیەوە هەڵپەسێرداراوە، ئومێد دەکەن به‌سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م دوایه‌ی سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا، چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆسیه‌یه‌ش بدۆزرێته‌وه‌.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگەی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێشتر ژووری ئۆپەراسیۆن و هێز و لێژنەی باڵای هاوبەش لە نیوان ئێمە وعێراق هەبوو، بەڵام ئێستا هیچیان نەماون، ئومێد دەکەین سەردانەکەی سه‌رۆك بارزانى بۆ بەغدا ببێتە چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەوەی گفتوگۆ و دانیشتن لە نیوان وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراقدا هەبێت".

 

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، گوتیشی: "ئومێدەوارین ئەو دۆسێ هەڵپەسێردراوانەی لەگەڵ حکوومەتی عێراق ماونەتەوە، لە ناویشیاندا دۆسیه‌ی پێشمەرگە، کە لەسەردمی کابینەکەی مالیکییەوە تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، هه‌موویان بخرێنه‌وه‌ به‌رباس و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌".

ئەوەی خستە ڕوو، لە نەمانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستان، دەرکەوتووە کە دانیشتووانى ئه‌و ناوچانه‌ زیاتر مەترسیان لەسەرە و هێزە عێراقییەکانیش ناتوانن بەشێوەیەکی باش بیانپارێزن، گوتیشی: "بۆیە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە متمانە لەلای خەڵک دروست دەکات و، دەبێ هەوڵ بۆ گەڕانەوەی ئەو هێزەی لە نیوان هەردوو لا هەبوو بدەین".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ باڵیۆزێکی سعودیە کوشتنی خاشقچی بە "پەڵە" بۆ سەر وڵاتەکەی ناودەبات

⋙ ریكس تیلرسۆن: چه‌ندینجار ناتانیاهۆ تره‌مپی ساویلكه‌ی خه‌ڵه‌تاندووه‌

⋙ له‌ سعوودییه‌ كرێكارانی بیانی ره‌و ده‌كه‌ن

⋙ پەرلەمانی ئەورووپا وەلانرانی شارەدارانی کوردی تورکیای ئیدانە کرد

⋙ عەتا شێخ حەسەن: پاراستنی رۆحی كادرانی پارتی لە ئەستۆی هێزە ئەمنیەكاندایە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ..روداوێكی تەقەكردن لە واشنتن رویدا و كوژراو و بریندار هەیە

⋙ به‌ڤیدیۆ.. خێراترین ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر گۆی زه‌وی


زۆرترین بینراو