English | عربي



تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ واتسئاپ زیاد دەکرێت

2018/11/10 | 10:54

هەواڵی کوردستان -

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتسئاپ)، تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئەو کەسانە زیاد دەکات، کە بە ئاگادارکردنەوەی نامەی گرووپەکانی نێو پڕۆگرامەکە بێزار دەبن.میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بەرپرسانی واتسئاپ کار لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ بە ناوی تایبەتمەندیی پشوو (Vacation Mode) دەکەن، بۆ ئەو کەسانەش سوودی ھەیە، کە بە ئاگادارکردنەوەی نامەی گرووپەکانی نێو واتسئاپ بێزار دەبن.ئەو تایبەتمەندییە بۆ ئەوەیە، کاتێک لە پشوو و گەشتکردندا بیت و واتسئاپەکەت بخەیتە سەر تایبەتمەندیی (Vacation Mode)، ھیچ ئاگادارکردنەوە و نامەیەکی نێو گرووپەکانت بۆ نایەت و پڕۆگرامەکە بەشێوەیەکی خۆکاری سەرجەم نامەکانت بۆ ئەرشیف دەکات و نایانھێنێتە سەر شاشەی مۆبایلەکەت.کاتی بەردەستکردنی ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی واتس ئاپ ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەگەڵ کاراکردنی نوێترین ڤێرژنی واتسئاپ، ئەو تایبەتمەندییەشی تێدا زیاد کرابێت.پڕۆگرامی واتسئاپ لە ساڵی 2009دا کارا کرا، ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا یەکێکە لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر).









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دەسپێکی چوارەمین کارگرووپی وتووێژ لەلایەن مەجلسی دیموکراتیکی سووریا لە ئاڵمان

⋙ پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر پیگەی حەشدی شەعبی لە ڕۆژئاوای ئەلئەنبار

⋙ جەختی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەسەر پەرەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران

⋙ له‌ به‌سره‌ ململانێی خێڵه‌كان بووه‌ته‌ هۆی كوژران و برینداربوونی 500 كه‌س

⋙ له‌ چه‌مچه‌ماڵ بكوژی "حاجی له‌ق له‌ق"ێك ده‌ستگیركرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێرێكى جیاوازى هه‌ڵكه‌ندن

⋙ به‌ڤیدیۆ.. گروپه‌ چه‌كداره‌كان ئاوده‌ستی گرتووخانه‌كان به‌ ده‌ستی منداڵانی عه‌فرین پاك ده‌كه‌نه‌وه‌


زۆرترین بینراو