English | عربي



فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچە سنووریەکانی سیدەکان بۆردوومان دەکەن

2018/03/14 | 23:36

هەواڵی کوردستان -

بە بیانووی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەکەکە) ئه‌مشه‌و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپایی تورکیا، چەند شوێنێکیان لە ناوچە سنووریەکانی دەڤەری سیدەکان بۆردوومان کرد.

 

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان، بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئه‌مشه‌و چوارشەممە 14/3/2018 بە بیانووی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌، 4 فڕۆکەی جه‌نگیی سوپای تورکیا، هەریەک لەناوچە سنووریەکانی (خواکوڕک، سپیندارە، گەلی ڕەش، کەورت، چیابەن)یان بەسەختی بۆردوومان کران".

 

گوتیشی: "تائێستا زیانەکانی ئەو بۆردوومانانە نەزانراون و تاوه‌كو ئێستاش فڕۆكه‌كان به‌به‌رده‌وامی بە ئاسمانی ناوچە سنوورییەکانی دەڤەرەکە دەسوڕێنەوە".










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ب وێنه‌: ئاهه‌نگا ده‌رچوونا گه‌را 23ێ يا زانكۆيا دهۆك

⋙ بەشێک لە پێشمەرگە دیلەکان لە زیندانەکانی حەشدی شەعبین

⋙ ئەمەریكا دەیان بەرپرس و دامەزراوەی روسیا دەخاتە لیستی سزاكانییەوە

⋙ "سەركردایەتیی كورد دژی بە ھەرێم كردنی كەركوك نەبوون" نەجمەدین كەریم: دوای 16ی ئۆكتۆبەر هیچ پەیوەندییەكم بە یەكێتییەوە نەماوە

⋙ ب ڤيديۆ: ئاهه‌نگا ده‌رچوونا گه‌را 23ێ يا زانكۆيا دهۆك

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی گۆڵ : چێڵسی ١-٠ پاوک

⋙ ڤیدیۆ؛ چێڵسی بەسەرکەوتن یورۆپالیگی دەستپێکرد


زۆرترین بینراو