English | عربي



ڕاگه‌یاندراوێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییه‌وه‌

2018/03/14 | 22:24

هەواڵی کوردستان - فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى ڕاگه‌یاند و به‌پێی فه‌رمانێكى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێراق، له‌مشه‌وه‌وه‌ كاتژمێر 9:00 ده‌ست به‌گه‌شته‌كان ده‌كرێته‌وه‌.   ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ : "له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌کدا (NOTAM) که‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی عێراقیه‌وه‌ گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له‌ کاتژمێر 9:00ى ئه‌مشه‌و 14 /3/ 2018 سه‌رجه‌م گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌".پێشتر وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، وەزیری ناوخۆی عێراق پێی ڕاگەیاندووە کە لەمڕۆوە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا کراونەتەوە. ئه‌مڕۆ کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، کردنەوەی فڕۆکەخانەکان هەنگاوێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. هاوکات جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستووری عێراق کردەوە. هەر لەمبارەیەوە سەرۆکی لێژنەی گواستنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە پرێس کۆنفرانسەکەدا بەشدار بوو، دەنگۆیەکی ڕەت کردەوە و ڕای گەیاند: ”دەنگۆی گۆڕینی هیچ بەرێوەبەرێکی فڕۆکەخانەکان ڕاست نین“.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ خشتەی سبەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران

⋙ ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی دۆخی سوریاوە رێککەوتن

⋙ شاناز ئیبراهیم : له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال هیچم نیه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم ده‌ستم لێ شتوون

⋙ گومان لەبەشداری گاریس بەیڵ هەیە

⋙ عوسمان دیمبلی لەئەڵمانیا سزا دەدرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ : دوو جوڵانەوەی سەرنجڕاکێشی کریستیانۆ و کانسیلۆ

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵی یەکەمی یۆڤێنتۆس دژی ئەنتەر


زۆرترین بینراو