English | عربي



هه‌ولێر.. منداڵێك له‌ ئاوه‌ڕۆیه‌ك خنكا

2018/03/14 | 21:48

هەواڵی کوردستان -

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ له‌ ئاوه‌ڕۆى توره‌قى سنوورى شارۆچكه‌ى خه‌باتی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر منداڵێك خنكا و پۆلیسى سنووره‌كه‌ش سه‌رقاڵى گه‌ڕانن به‌دواى ته‌رمه‌كه‌.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى به‌رگرى شارتانى هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌(14-3-2018) منداڵێكى ته‌مه‌ن 4 ساڵ به‌ناوى (ع،ئـ) دانیشتووى ناوچه‌ی توڕه‌قى سنوورى شارۆچكه‌ى خه‌بات ، كه‌وتووه‌ته‌ ناو ئاوه‌ڕۆى توڕه‌ق و به‌وهۆیه‌وه‌ خنكاوه‌.

 

ئاماژه‌ به‌ ئه‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ دواى ڕووداوه‌كه‌ بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى خه‌بات و ئازادى ده‌ستییان كردووه‌ به‌ گه‌ڕان به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى منداڵه‌كه‌،به‌ڵام به‌هۆى پیسى ئاوه‌كه‌وه‌ گه‌ڕانه‌كه‌ ئاڵۆز و قورسه‌ و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ خشتەی یاریەکانی ئەمڕۆ یەک شەممە 24-6-2018

⋙ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانی سائیرون و نه‌سر

⋙ بەڤیدیۆ..چەکدارانی داعش هەڕەشەی کوشتنی چەند دیلێک دەکەن

⋙ زه‌یتون سودی بۆ ڕاگرتنی گه‌شه‌ی دوو جۆری شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌

⋙ ئه‌ڵمانیا له‌ ركابه‌رى مایه‌وه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ..چەکدارانی داعش هەڕەشەی کوشتنی چەند دیلێک دەکەن

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵی یه‌که‌می سوید دژی ئه‌ڵمانیا


زۆرترین بینراو