English | عربي



شه‌ش چه‌كدارى میلیشیایه‌كی حه‌شدى شه‌عبى به‌تۆمه‌تى كوشتنى ئه‌فسه‌رێكى باڵا ده‌ستگیر كران

2018/03/14 | 20:45

هەواڵی کوردستان -

ناوه‌ندى میدیاى ئه‌منی له‌ عێراق، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ شه‌ش چه‌كدارى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى به‌تۆمه‌تى كوشتنى فه‌رمانده‌ى لیوایه‌كی پاسه‌وانانى عه‌بادى، ده‌ستگیر كران.ناوه‌ندی میدیای ئه‌منی له‌ عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/ 3/ 2018 له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ به‌تۆمه‌تى كوشتنى عه‌مید (شه‌ریف ئیسماعیل مورشدی) له‌ بازگه‌یه‌كی شارى سامه‌ڕا له‌لایه‌ن میلیشیاى سه‌ریا سه‌لام، كه‌ به‌شێكه‌ له‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، شه‌ش چه‌كدارى ئه‌و میلیشیایه‌، ده‌ستگیر كران.جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌برێنه‌ به‌رده‌م دادگا و هه‌موو ڕیكاره‌ یاساییه‌كانیش به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌ به‌ر.

دوێنێش له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌و میلیشیایه‌ به‌نا ڕێكخراو، ناوبرد.عه‌مید شه‌ریف مورشدی، فه‌رمانده‌ى لیواى 57ى فیرقه‌ى تایبه‌ت، كه‌ لیواكه‌ى به‌شێكه‌ له‌ پاسه‌وانانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ ئه‌ركى فه‌رمیدا بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى ئه‌منی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی عه‌بادى بۆ پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له‌ شارى سامه‌ڕا له‌لایه‌ن چه‌كدارانى "سه‌ریا سه‌لام" سه‌ر به‌ڕه‌وتى سه‌در، ته‌قه‌ى لێكرا و كوژرا.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ چاودێرێكى ئیسرائیلى: به‌گه‌ل و حكوومه‌ته‌وه‌ پشتیوانى له‌ كورد ده‌كه‌ین

⋙ ترەمپ : چوون بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین گەورەترین هەڵەی مێژوویی ئەمریکا بوو

⋙ واشینگتۆن لە راپۆرتی ساڵانەیدا یەپەگەی لە لیستی تیرۆر دەرکرد

⋙ سه‌رۆكی ڤێتنام، له‌ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

⋙ ئه‌مریكییه‌ك پاش چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌زیندانیكردن له‌كۆتاییدا بێتاوان ده‌رچوو

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. كچێكی نابینای فه‌ڵه‌ستینی به‌ زمانی كوردی گۆرانی ده‌ڵێ

⋙ به‌ڤیدیۆ..گوته‌بێژى میلیشیایه‌كی شیعه‌ سووكایه‌تی به‌ كه‌عبه‌ و موسڵمانانى سونه‌ ده‌كات


زۆرترین بینراو