English | عربي



پەرلەمانتارێكی كورد: هیوادارم عەبادی دوای مانگێك مووچە نەبڕێتەوە

2018/03/14 | 20:10

هەواڵی کوردستان - "سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ موزایەدەی سیاسی باسی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەکات"

پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بۆ موزایەدەی سیاسی باسی ناردنی موچەی فەرمانبەران دەکات.

ھیچ سەرکردەیەکی عەرەبیش دڵسۆزی کورد نییە و پێویستە کورد پێگەی خۆی بەھێز بکاتەوە، گوتیشی هیوادارە عەبادی دوای مانگێك دووبارە مووچەی كوردستان نەبڕێتەوە.

ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "عەبادی بەڵێنی داوە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام بۆ موزایەدەی سیاسی و بانگەشەی ھەڵبژاردن ئەو بڕیارەی دەرکردووە، ھیوادارین وا نەبێت".

پەرلەمانتارە كوردەكە مەترسی دەربڕی لەوەی عەبادی مووچەی مانگێک بنێرێ، بەڵام بۆ دوای ھەڵبژاردنەکان جارێکی دیکە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان ببڕێتەوە.

گوتیشی "بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ئەگەر کورد ڕێژەی کورسیەکانی پێشووی بەدەست نەھێنێتەوە، ئەوا پێگەی لاواز دەبێت، بۆیە بەو هیوایەی لە ئێستەوە کورد بە گڕوتینێکی بەھێزەوە بەشداری ھەڵبژاردنەکان بکات، بۆ ئەوەی ئەمجارە کورد پێگەیەکی بەھێزی ھەبێت".

ڕێزان شێخ دلێر ئاماژەی بەوەش دا، ھیچ سەرکردەیەکی عەرەب خۆی بە دۆستی کورد نازانێت، پێشتر نوری مالیکی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە، خۆی بە دۆستی کورد نەزانیوە، بێگومان لەماوەی ئەم چوار ساڵەی کە عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە، دڵسۆزی کورد نەبووە، بەڵکو فشارێکی زۆری بۆ سەر گەلی کورد دروست کرد.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هه‌لبژارتیێ عیراقێ ئێكه‌م سێ خال د قاره‌مانیا هه‌ڤالینى یا نێڤده‌وله‌تى دا بده‌ستڤه‌ئینان

⋙ وێنە.. سەرۆکی کۆمار و پەرلەمانی عیراق لە سلێمانی بەشداری نەورۆزیان کرد

⋙ پێزانین ل سه‌ر به‌لاڤكرنا دو مووچان دهێنه‌ دان

⋙ 31 ساڵ لەمەوبەر پێشمەرگە بەعسی لە کەرکوک تێکشکاند بۆ یه‌كه‌مجار فه‌رمانده‌یه‌كی به‌شداربو چیرۆكی راپه‌ڕینه‌كه‌ بۆ خه‌ندان ده‌گێڕێته‌وه‌

⋙ مەسرور بارزانی داوای یەكڕیزی دەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ: سەرۆک کۆمار بەیاوەری سەرۆکی پەرلەمان و لاھور شێخ جەنگی نەورۆزی لەناو خەڵک کردەوە

⋙ به‌ ڤیدیۆوە.. ئاگرین كلیپێكی نوێی بڵاو كردەوە


زۆرترین بینراو