English | عربي



(باسنیوز) نوێترین زانياری سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى بڵاو ده‌كاته‌وه‌

2018/03/14 | 19:48

هەواڵی کوردستان -

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نوێترین زانیارى له‌سه‌ر كاتى دابه‌شكردنى موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ ئاشكرا ده‌كات .

 

ڤیان حسێن،به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پلاندانان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تایبه‌ت به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌ نوێترین زانیارى كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانى لیژنه‌ى وردبینى به‌غداوه‌ پێمانڕاگه‌یه‌ندراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانى دابینكردنى بودجه‌ى بۆ مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى ده‌ركردووه‌ و بڕیاره‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ یان دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو بڕیارى دابه‌شكردنى بده‌ن".

 

گوتیشى: "لیژنه‌كه‌ پێیان ڕاگه‌یاندوین كه‌ به‌و پێیه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ بودجه‌ى ساڵى 2018 دابین كراوه‌،بۆیه‌ ئه‌و موچه‌یه‌یه‌ى كه‌ ده‌ینرن موچه‌ى مانگى 1 ى 2018 ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ خۆرانى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌یه‌".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ تره‌مپ: هه‌وڵه‌كانمان بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەکانی تیرۆر بەردەوام دەبن

⋙ پۆمپێیۆ هۆشداری له‌ گه‌شتكردن بۆ سعوودیه‌ ده‌دات

⋙ زه‌ریف بۆ پۆمپیۆ: فارسه‌كان بوون یه‌هودیان له‌ كۆمه‌ڵكوژى رزگاركرد

⋙ عێراق و سعودیە رێککەوتنێک واژۆ دەکەن

⋙ یەکەم سەردانی دەرەکی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙   ب ڤیدیۆ .. نەورۆزێ دەلیڤێن کاری بۆ هژمارەکا گەنجان پەیداکریە

⋙ ڤیدیۆ.. لەچالاکییەکی هەپەگەدا چوار سەربازی سوپای تورکیا لەباکوری کوردستان کوژران


زۆرترین بینراو