English | عربي



وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران: سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ ده‌بێت

2018/03/14 | 19:20

هەواڵی کوردستان -

 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، ڕای گه‌یاند، تاران ڕێز له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ر كابینه‌یه‌كی نوێی حكوومه‌تى عێراق ده‌گرێت، جه‌ختیشی ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، كراوه‌ ده‌بێت.به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، له‌ كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/ 3/ 2018 له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ى سه‌ردانى ئیسحاق جه‌هانگیریی، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئێران بۆ به‌غدا، ڕای گه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و ئێران زۆر گرنگن، به‌و پێیه‌ى هه‌ردوولا دراوسێن و سنوورێكى درێژى هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌یه‌". باسى له‌وه‌شكرد، كه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا، جه‌هانگیریی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كۆ بووه‌وه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا گه‌یشتنه‌ لێكتێگه‌یشتن، گوتیشی: "هیوا ده‌خوازین ئاستى هاریكاریی ئابووریی به‌رز ببێته‌وه‌". له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، قاسمى گوتی: "به‌پیی لێكتێگه‌یشتنه‌كان، ده‌ستده‌كرێته‌وه‌ به‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ك سنووره‌كانیشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ئاساییه‌ و كراوه‌ ده‌بێت، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌هاریكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان". 










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ب وێنه‌: ئاهه‌نگا ده‌رچوونا گه‌را 23ێ يا زانكۆيا دهۆك

⋙ بەشێک لە پێشمەرگە دیلەکان لە زیندانەکانی حەشدی شەعبین

⋙ ئەمەریكا دەیان بەرپرس و دامەزراوەی روسیا دەخاتە لیستی سزاكانییەوە

⋙ "سەركردایەتیی كورد دژی بە ھەرێم كردنی كەركوك نەبوون" نەجمەدین كەریم: دوای 16ی ئۆكتۆبەر هیچ پەیوەندییەكم بە یەكێتییەوە نەماوە

⋙ ب ڤيديۆ: ئاهه‌نگا ده‌رچوونا گه‌را 23ێ يا زانكۆيا دهۆك

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی گۆڵ : چێڵسی ١-٠ پاوک

⋙ ڤیدیۆ؛ چێڵسی بەسەرکەوتن یورۆپالیگی دەستپێکرد


زۆرترین بینراو