English | عربي



جبوورى بۆ مه‌عسووم: مافى ڤیتۆكردنت نییه‌ و پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ بوو به‌ یاسا

2018/03/14 | 18:40

هەواڵی کوردستان - "ده‌بێت له‌ ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى بڵاو بكرێته‌وه‌"

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، پرۆسى یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018، یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بودجه‌ بوو به‌ یاسا و جارێكى تر له‌ دانیشتنه‌كاندا ناخرێته‌ڕوو.سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/ 3/ 2018 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ڕای گه‌یاند: "پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018، بوو به‌ یاسا و له‌ په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر درا، هه‌ر تێبینییه‌كیش له‌سه‌رى، ده‌كرێت له‌ناو یاساكه‌ بچه‌سپێندرێت، یان له‌ دادگاى فیدڕاڵى تانه‌ى لێبدرێت".ڕوونیشی كرده‌وه‌، كه‌ مافى (ڤیتۆ) له‌ ده‌ستوورى عێراقیدا نییه‌ و ناكرێت وه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه‌ى یاساكان، پشتی پێببه‌سترێت، هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جارێكى تر یاساكه‌ له‌ دانیشتنه‌كانیدا ناخاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ى ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌ ده‌بێت ڕێكارى یاسایی و ئاسایی خۆى وه‌ربگرێت و له‌ ڕۆژنامه‌ى فه‌رمیدا بڵاو بكرێته‌وه‌".ڕۆژى سێ شەممە 13/ 3/ 2018 نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار ئاشکرای کرد، كه‌ فوئاد مەعسووم، بڕیاری دا (پرۆژەی یاسای بودجوی گشتی فیدراڵی کۆماری عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ی دارایی) بگەڕێنێتەوە کە لە رۆژی 3/ 3/ 2018 ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دابوو.نوسینگەی راگەیاندن رونیکردۆتەوە بڕیارەکەی سەرۆک کۆمار بەئامانجی سەرلەنوێ وردبینی کردن و پیاداچوونەوەیە بە ناوەرۆکی یاساكه‌ لەرووی دەستوری و دارایی و یاساییه‌وه‌، ئاماژەشی کردووە کە نزیکەی 31 خاڵی یاساكه‌ لەگەڵ یاسا کارپێکراو و پەیڕەوکراوەکاندا ناكۆكه‌ و لەگەڵیاندا ناگونجێت.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پۆلیسی راپەرین گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەك رادەگەیەنێت

⋙ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران داواى لێپرسينه‌وه‌ له‌ باڵيۆزى به‌ريتانيا ده‌كات

⋙ ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى توركمانى كۆده‌بێته‌وه‌

⋙ کیم داوای دیدارێکی دیکە لە ترەمپ دەکات

⋙ چاودێرێكى ئیسرائیلى: به‌گه‌ل و حكوومه‌ته‌وه‌ پشتیوانى له‌ كورد ده‌كه‌ین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. كچێكی نابینای فه‌ڵه‌ستینی به‌ زمانی كوردی گۆرانی ده‌ڵێ

⋙ به‌ڤیدیۆ..گوته‌بێژى میلیشیایه‌كی شیعه‌ سووكایه‌تی به‌ كه‌عبه‌ و موسڵمانانى سونه‌ ده‌كات


زۆرترین بینراو